هاونشتمانى تێکۆشەر:
ئەندامان و لایەنگران و دۆستانى سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران!
پێنجى خەرمانانى ئەمساڵ بەرانبەرە لەگەڵ 28 هەمین ساڵڕۆژى دامەزراندنى سازمانى خەباتى کوردستان. ئەم رۆژە پیرۆزە و 28 ساڵ خەبات و خۆڕاگرى و کۆڵنەدان لەپێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانى خەڵکى کوردستان، لەهەموو خەڵکى کوردستان و ئەندام و لایەنگرانى سازمان و دۆستان و بەتەنگەوە چووانى ئازادى وەڵاتەکەمان پیرۆزبآ.