خه‌باتمێدیا: به‌پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى چاودێرانى مافى مرۆڤ له كوردستان، مه‌نسور بایه‌زیدى خه‌ڵكى مه‌هاباد بۆ جارى دووهه‌م بانگكرا بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌و شاره.
عه‌سرى رۆژى شه‌ممه ١٤ى به‌فرانبارى ١٣٨٧، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیمى ئێران چووه‌نه سه‌ر شوێنى كارى مه‌نسوور بایه‌زیدى و گرتیان و دوایی گرتنى ناوبراو ده‌ستیان گرت به سه‌ر كۆمپیوتێر و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه ئیداره‌ى ئه‌ماكنى ئه‌و شاره.
ئه‌و هێزانه ١٢ سه‌عات ناوبراویان لاى خۆیان هێشتۆته‌وه و دوایی به‌ڵێنیان لێ وه‌رگرتووه كه بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه ١٥ى به‌فرانبار سه‌ردانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى مه‌هاباد بكا. شایانى باسه كه ماوه‌یێك پێش ئێستا به بیانووى پروپاگه‌نده بۆ هێزه نه‌یاره‌كانى رژیمى ئێران بانگكرا بۆ دادگاى رژیم له شارى مه‌هاباد.