هێز و لایه‌نه تێكۆشه‌ره كوردستانى و ئێرانیه‌كان!
به خۆشیه‌وه به ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، كونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) له‌ماوه‌ى چوار شه‌و و رۆژ كارى به‌رده‌وامدا، له‌ئێواره‌ى ٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ كۆچى خۆرى ـ ٢٠ى سپتامبرى ٢٠٠٩ كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا.
كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران په‌یامێكى روون و ئاشكراى بۆ هێز و لایه‌نه سیاسیه شۆرِشگێر و رِه‌سه‌نه‌كانى كوردستان و ئێران ئه‌وه بوو كه هاوكارى و ته‌بایی و یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر مه‌سه‌له سیاسی چاره‌نووس سازه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌وڵى زیاتر له‌رپێناو به‌ربه‌ره‌كانێ و رووخانى رژیمى ملهورى ویلایه‌تى فقیه دا یه‌كریزى و گه‌رم داهێنانى جه‌ماوه‌رى لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌شێوه‌یێكى دیارتر، كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، پێی وایه هێزه رِه‌سه‌ن و له‌مێژینه‌كانى كوردستان پێكه‌وه له‌پێناو پێك هێنانى به‌ره‌یێكى هاوبه‌ش و هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه تێكۆشان و چالاكیه‌كانیان گه‌رم و گورتر بكه‌ن. دیاره سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران وه‌ك هێزێكى رِه‌سه‌ن و نیشتمانپه‌روه‌ر كه رێبه‌رایه‌تى به‌شێكى به‌رچاو له‌جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌كا، ئاماده‌یه له‌پێناو په‌ره‌پێدانى هاوكاریی و ته‌بایی له‌نێوان هێزه شۆرِشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان هه‌نگاوى جیددى هه‌ڵگرێ.
هه‌روه‌ها جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌و په‌یامه‌ى كونگره‌ى چوار به هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بگه‌ێنین كه هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كریزى و ته‌بایی په‌ره پێبده‌ن. چونكه تاكه رێگا بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانى گه‌له‌كه‌مان یه‌كده‌نگى و هاوكارى و یه‌كخستنى ریزه‌كانى جه‌ماوه‌رى هه‌ر كام له‌پارچه‌كانى كوردستانه.
به‌و هومێده‌ى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى و مافخوازى گه‌لى كورد و گه‌لانى ئێران به‌ره‌وپێش و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو هه‌ڵگرى.
كونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨ كۆچى خۆرى