
رێكخراوه به‌شه‌ردۆسته جیهانیه‌كان!
ناوه‌نده‌كانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ!
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له‌ژێر دروشمى كونگره‌ى (گه‌شه‌سه‌ندن) له‌رێكه‌وتى ٢٦ى سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به ١٧ى دیسامبرى ٢٠٠٩، بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ به ئاماده‌بوونى گشت ئه‌ندامانى، ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
كونگره‌ى چوار له‌كه‌ش و هه‌واێكى زۆرئارام و دیموكراتیانه‌دا توانى زۆر به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كاره‌كانى خۆى بێنێ. ئه‌ندامانى تێكۆشه‌رى كونگره‌ى چواره‌مى سازمان، زۆر به وردى و دڵسۆزى گه‌لێك باس و خاڵى به‌رچاویان خسته به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه كه پێوه‌ندییان به‌سیاسه‌ت و بارى كۆمه‌لایه‌تى كۆمه‌ڵگاى سه‌رده‌م و ناوچه‌كه‌وه هه‌بوو. پاشان په‌یره‌وى ناوخۆى سازمان و پێوه‌ندییه ناوخۆ و ده‌ره‌كیه‌كان شیكرانه‌وه و ده‌نگیان له‌سه‌ردرا. هه‌ر له‌و كونگره‌دا پێ له‌سه‌ر پێوه‌ندى گه‌رم و هاوخه‌باتى و هاوكارى له‌نێوان سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و باقى ئه‌حزاب و لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان و رێكخراوه سه‌رانسه‌رییه ئێرانى و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرایه‌وه.
كونگره‌ى گه‌شه‌سه‌ندن، ده‌سته‌یێكى نوێى بۆ سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات هه‌ڵبژارد و به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسێنى به سكرتێرى گشتى هه‌ڵبژێردراوه.
كونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨