پشتیوانانى شۆرِشى ئازادیخوازنه‌ى نه‌ته‌وه و نیشتمان!
جه‌ماوه‌رى تێكۆشه‌رى كوردستان!
شۆرِش و خه‌باتى رِه‌وامان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ماف و ئازادى دا، به‌رده‌وامه و به پێی هه‌ل و مه‌رج و ویستى قۆناغ، گۆرِانى به‌سه‌رداهاتووه، به‌لام سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌و گۆرِان و قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجانه،
ئامانج و ئاوات هه‌ریه‌ك مه‌به‌ست بووه كه ئه‌ویش سه‌رخستن و به‌ئامانج گه‌یاندنى شۆرِش له‌پێناو ویست و داخوازییه‌كانى گه‌ل و رزگارى نه‌ته‌وه و نیشتمان له‌ژێرده‌ستى و كاولكارى. بێ شك بۆ گه‌یشتن به‌و ئاوات و ئامانجانه‌ش شێوه خه‌باتێكى گونجاوى وا پێویسته كه له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجى سه‌رده‌م و له‌گه‌ڵ رِه‌وتى رووداوه‌كان خۆى رێك خاو و نه‌بێته هۆى هه‌ل و مه‌رجى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رِه‌وتى گه‌شه و پێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنى ره‌وتى شۆرِشى جه‌ماوه‌رى ماف پێشێلكراو و ئاشتىخواز.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به تێرِوانینى دروست و خوێندنه‌وه‌ى واقعیانه‌ى رووداو و پێشهاته‌كان، وه‌ك لایه‌نێكى خاوه‌ن پرنسیپى ته‌شكیلاتى و ده‌ربه‌ست و به‌رپرس له‌هه‌مبه‌ر گشت رووداوه‌كان، هه‌نگاوى هه‌ڵگرتووه. ئه‌وه‌ى بۆ سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران هه‌میشه وه‌ك ئه‌ساێكى سه‌ره‌كى چاوى لێكراوه و كارى بۆ كراوه، كوردایه‌تى رِه‌سه‌ن و خۆماڵیانه و هاوكارى لایه‌نه خاوه‌ن هه‌ڵوێسته‌كان بووه و هه‌یه. ئه‌و كوردایه‌تیه‌ى كه هه‌ڵقولاوى تێرِامانى رێزگرتن له‌ویست و داخوازییه‌كانى گشت چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌واریه و له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجى جه‌ماوه‌ر یه‌ك ده‌گرێته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و تێروانین و هه‌ست و سۆزانه‌یه كه سازمانى خه‌بات له‌هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێك دا خوێندنه‌وه‌ى ژیرانه‌ى له‌سه‌ر هه‌موو رووداو و قۆناغه‌كان دا هه‌بووه كه به‌جۆرێك پێوه‌ندییان به كردار و گووتار و داواى جه‌ماوه‌ره‌وه بێ. ئاڵوگۆر له‌شێوه‌ى كار یا شیعار و هه‌ڵبژاردنى خه‌ت و رێبازى كارى سیاسی بۆ به‌ره‌وپێش بردنى ئلاه‌رك و پێداویستیه‌كانى شۆرِشى ده‌بێ وا دیارى بكرێ و كارى له‌سه‌ر بكرێ كه وه‌لامده‌رى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ویست و داخوازییه‌كانى سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگا بێ. بۆ لایه‌نێكى سیاسی به‌رپرس و پێبه‌ند به ئه‌سله‌كانى خه‌باتى سیاسی بۆ رزگارى گه‌لێك، ده‌بێ ئه‌و ئاماده‌گیه هه‌بێ كه له‌قۆناغه‌كانى خه‌بات كردن‌دا باوه‌رِى وابێ و بتوانێ ئاڵوگۆر به‌سه‌ر شێوه و یاساى كارى سیاسی خوی‌دا بێنێ و نه‌هێڵێ كردار و گووتارێكى وا رِه‌چاو بكرێ كه سڵى لێ بكرێ، یان نه‌توانێ خۆى له‌زۆر به‌ند و داواى قه‌تیس ما‌و و چه‌ق به‌ستوو رزگار بكا. به خۆشیه‌وه سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ئه‌و ورده‌كارى و پره‌نسیپ و پێویستیانه‌ى له‌به‌رچاوگرتوون و كونگره له‌دواى كونگره زۆر شه‌فافانه و خۆماڵیانه به‌ره‌وپیرى داوا و پێداویستیه‌كان چووه. كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه سه‌ركردایه‌تیێكى نوێى راسپاردووه كه له‌و پێناوه‌دا كار بكه‌ن و ئه‌ركه نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی و سازمانیه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانج وه‌ك پێویست به‌رێوه‌به‌رن.
به‌سه‌رنج دان به‌و خالانه‌ى خرانه‌به‌ر باس پێویسته گه‌لى كورد له‌كوردستانى ئێران خۆى به پشتیوان و یاریده‌ده‌رى سازمانى خه‌بات بزانێ و به پێى پێویست و توانا له‌و راستایه‌دا بێنه مه‌یدان و هه‌روه‌ك چۆن له‌رابردوودا پشت و په‌نا و یاریده‌ده‌ر و خه‌مخۆرى شۆرِشه ره‌واكه‌یان بوون، له‌داهاتووش دا زیاتر و به‌رچاوتر له‌پێشوو شۆرِش و سازمانى خه‌بات به هى خۆیان و بۆ خۆیان بزانن تا بتوانین به هه‌مووان كۆتایی به شه‌وه‌زه‌نگى ده‌سه‌لاتى رِه‌شى رژیمى ویلایه‌تى فه‌قیه بێنین و به‌مافه ره‌واكانمان شاد بین.
بژى گه‌ل، سه‌ركه‌وێ خه‌باتى گه‌ل
ئازاد و ئاوه‌دانى بێ كوردستان
كونگره‌ى چواره‌مى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٨