
هاوولاتیانى خۆشه‌ویست!
ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانى به‌رێز!
به‌ئاگاداریتان ده‌گه‌ێنین كه پلنیۆمى یه‌كه‌مى كومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى كونگره‌ى چوار، رۆژى دووشه‌ممه رێكه‌وتى ٣٠ى سه‌رماوه‌ز به‌رانبه‌ر به ٢١/١٢/٢٠٠٩ كۆتایی به‌كاره‌كانى هێنا.
كاره‌كانى پلینۆم به‌ده‌قیقه‌یێك وه‌ستان بۆ شادكردنى روحى شه‌هیدان ده‌ستى پێكرد. پاشان ئه‌ندامانى پلنیۆم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى كاك بابه‌شێخ حوسێنى بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى بۆ ماوه‌ى ٤ ساڵى داهاتو پێیان داگرته‌وه. له‌دواى ئه‌وه سكرتێرى گشتى له‌پێوه‌ند به بارودۆخى ئێستا و داهاتووى سازمانى خه‌بات و كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها هه‌ل و مه‌رجى هه‌ستیارى ناوچه‌كه و موعادلاتى جیهانى باسێكى تێر و ته‌سلى پێش كه‌ش كرد و به‌رنامه‌ى كار و چالاكى رێبه‌رایه‌تى خسته به‌رباس.
پاشان پلنیۆم له‌ژێر رۆشنایی ووته‌كانى سكرتێرى گشتیدا، لایه‌نه‌كانى كاریی و پرۆگرامى داهاتووى ئورووپا و ئه‌مریكاى هه‌ڵسه‌نگاند و برِیارى دا چه‌ند كومیته‌ى دیكه دابمه‌زرێنێ و له‌و به‌شه‌دا هه‌وڵ و تێكۆشان چرِتر بكرێته‌وه و هه‌موو كومیته‌كان له‌ژێر چاودێرى كومیته‌ى ئورووپاى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كه پێك دێت له‌دوو ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى و جێگرێك كار بكه‌ن.
كومیسیونه‌كانى ماڵى و كۆمه‌لایه‌تى و سیاسی نیزامى و راگه‌یاندن و كومیته‌ى ئافره‌تان و پێوه‌ندییه‌كان، به‌رپرسیان بۆ دیارى كرا. له‌پێوه‌ند به‌كارى كومیسیونه‌كان، به‌رنامه و په‌یره‌وى نوێ خرایه ده‌ستوورى كاره‌وه و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى به‌رنامه‌كانى كونگره‌ى سێهه‌م، پێداگرى له‌سه‌ر كرده‌وه.
پلنێوم راسپارده و پرۆگرامه‌كانى داهاتووى به بایه‌خ وه‌سف كرد و له‌سه‌ر جێ به جێ كردنى خاڵ به خاڵى په‌سه‌ندكراوه‌كان پێداگرى كرد.
له‌كۆتایی پلنیۆمى یه‌كه‌مى كومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردراوى كونگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌ڵێن به كه‌س وكارى شه‌هیدان درایه‌وه كه تاسه‌ركه‌وتنى یه‌كجاریی درێژه‌ده‌رى رِێگاى رِۆڵه‌كانیان بن وله پێناو ئازادى و به‌خته‌وه‌رى خه‌ڵكى كوردستان دا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان سه‌ریه‌ك بخه‌ن.
كومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٣٠/٩/١٣٨٨

