به‌رێز: كاك بابه‌شێخ حسینى
سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
له‌گه‌ڵ سلاو
به‌بۆنه‌ى به‌رێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌رێزتان به سكرتێرى سازمانى خه‌بات له‌لایه‌ن سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران،
پیرۆزبایی به به‌رێزت، ئه‌ندامانى كۆنگره‌ى چواره‌م و هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشكه‌ش ده‌كه‌م. سه‌ركه‌وتنتان له‌و به‌رپرسایه‌تیه قورسانه‌ى له ئه‌ستۆتان گرتوه، به‌تایبه‌ت له‌م هه‌ل و مه‌رجه حه‌سته‌م و چاره‌نووس سازه كه هه‌ل و مه‌رجى رووخانى رژیمى درِنده‌ى ئاخوندى به ئاوات ده‌خوازم. پێ داگرى و به‌رده‌وام بوونتان له خه‌بات دژ به رژیم و تێكۆشان بۆ رووخانى، هه‌روه‌ها پێداگریتان له سه‌ر پێوه‌ندى به جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌ریى ئاگادارى و ووشیارى سیاسى كۆنگره‌ى چواره‌م و به‌رپرسانى سازمانى خه‌بات ى كوردستانه.
داواكارم، سلاو و پیرۆزباییمان به تێكرِاى ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى سازمانى خه‌بات بگه‌ێنن.
له‌گه‌ڵ هومێد به سه‌ركه‌وتن
سازمانى موجاهیدین خه‌لقى ئێران
عه‌بباس داوه‌رى
٣/١٠/١٣٨٨