به‌رێز: كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
خۆم به به‌ختیار ده‌زانم و سپاسى خواش ده‌كه‌م كه ئه‌و مه‌جاله‌م بۆ ره‌خسایه‌وه به ناوى به‌شێك له هه‌سته ته‌شكیلاتیه‌كانى ناوخۆى سازمانى خه‌بات سه‌ر به شاره‌كانى بۆكان، سه‌قز، بانه، سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت،
پرِ به دڵ ماندوونه‌بوونیتان لێ بكه‌م به‌بۆنه‌ى گرتن و ته‌واو بوونى كوتگره‌ى چواره‌مى سازمان، پیرۆزبایی له ئێوه و ته‌واوى ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمان و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانى سوورخه‌لاتى ده‌كه‌م.
به‌رێزان، به پێویستى ده‌زانم كه هه‌ر له رێگاى ئه‌م نامه‌یه‌وه ماندوونه‌بوونى و ده‌ست خۆشى له به‌رێز سكرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشوو بكه‌م، كه له كۆنگره‌ى سێهه‌م تا ئه‌م كۆنگره به بێ ماندوو بوون و بێ ووچان بۆ به‌ره‌و پێش چوونى سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانى سازمانى خه‌بات هه‌وڵى بێ ووچانیان دا‌و كه‌م و كورتیان چاره‌سه‌ر كردن و به پێى توانا بگره زیاتر له تواناى خۆیان كاریان كرد.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی به جه‌نابی كاك بابه‌شێخ ده‌ڵێم به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سكرتێرى گشتى و داواى سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ى كه بۆ كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵ بژێردراون به ئاوات ده‌خوازم و هیوادارم كه به گیانێكى پێشمه‌رگانه و به دڵێكى پاك و وه‌ك خه‌باتیێكى راسته‌قینه و وه‌فادار به خوێنى شه‌هیدانى سازمانى خه‌بات هاوكار له‌گه‌ڵ سكرتێرى گشتى ئامانج و راسپێردراوه‌كانى كۆنگره جێ به جێ بكه‌ن و له ئاست به‌رپرسایه‌تى مێژویی خۆیاندا به‌بێ ماندوو بوون و كۆڵدان كار بكه‌ن و ئه‌ركى خۆیان به جێ بگه‌یه‌نن.
دووباره پیرۆز بێت كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات
بروخێ رژیمى ئاخوندى ئێران
بژى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
به نوێنه‌رایه‌تى به‌شێك له شانه و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى سازمان له سه‌قزـ بۆكان ـ بانه‌ـ سه‌رده‌شت ـ ره‌به‌ت
به سپاسه‌وه
سامان له شارى ره‌به‌ت
٢/١٠/١٣٨٨