
خه‌باتمێدیا: دوو زیندانى كورد كه خه‌ڵكى لون ساداتى كامیارانن به فه‌رمانى یه‌كێك له به‌رپرسانى قه‌زایی رژیم له‌و شاره چاوپێكه‌وتنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موكوریان، ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى فارس
و ئه‌نوه‌ر ره‌حمانى كورِى حسین نزیك به سێ مانگ له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه گیراون و ماوه‌یێك له گرتووخانه‌ى تاكه‌كه‌سى دا بوون به فه‌رمانى یه‌كێك له به‌رپرسانى قه‌زایی رژیم له كامیاران چاوپێكه‌وتنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
هۆى ده‌ركردنى ئه‌و فه‌رمانه به ته‌واو نه‌بوونى په‌روه‌نده‌ى ئه‌و كه‌سانه ناوبراوه.
جێگه‌ى بیر هێنانه‌وه‌یه كه ئه‌و دوو زیندانیه كورده به هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه نه‌یاره‌كانى رژیم تۆمه‌تبار كراون و ئێستا له گرتووخانه‌ى سنه‌دان.