رۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى ٦/١/٢٠١٠ ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى دژى مرۆڤ له‌كرده‌وه‌ێكى ناجوامێرانه‌ى تر پاش لاوێكى خوێنگه‌رمى دیكه‌ى كوردستانیان له‌سێداره‌دا.
فه‌سیح یاسه‌مینى ته‌مه‌ن ٢٨ سال باوكى دو منداڵ و خه‌ڵكى گوندى"هیندوانه"ى سه‌ر به شارى (خۆێ)یه‌ى كوردستانى ئێران له‌كاتێك دا كه به تاوانى دژایه‌تى له‌گه‌ڵ خوا و پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ لایه‌ن كوردیه‌كان له‌سێداره درا كه ته‌ندروستى باش نه‌بووه و به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ى بنه‌ماڵه و پارێزه‌ركه‌ى حوكمه‌كه‌ى به‌رێوه‌چووه كه له‌گه‌ڵ خودى یاساكانى رژیمیش ناكۆكى هه‌یه.
ئیعدامى فه‌سیح یاسه‌مینى، له دواى دوومانگ به‌سه‌ر ئیعدامى ئیحسان فه‌تاحیان دا بوو و هێشتا برینى له‌ده‌ست دانى ئیحسان سارێژ نه‌بووه كه شاهیدى ئیعدامى رۆڵه‌ێكى تر‌ى كوردستانین. ئه‌ویش ته‌نیا به‌هۆى داواى ئازادى و سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كان. به پێى هه‌واڵه‌كان ده‌سه‌لاتدارنى ملهور و سته‌مگه‌رى ئێران به نیازن گیانى ١٧ قاره‌مانى به‌ندكراوى كورد له ناو زیندانه‌كانى رژیمى ئاخوندى ئیعدام بكه‌ن. سیاسه‌تى ئاخوندان له‌رِاست خه‌ڵكى كوردستان له‌ماوه‌ى ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتداریه‌تیاندا، سیاسه‌تى سرِینه‌وه‌ى فیزیكى و سه‌ركووت و شكه‌نجه‌یه و زمانى تووندوتیژى له‌راست خه‌ڵكى به‌ش مه‌ینه‌تى كوردستان به نه‌گۆرِى ده‌مێنێته‌وه. ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى له‌كوردستان، مه‌ته‌رێزى ئازادیخوازى ترسیان هه‌یه و بۆ پێشگیرى له‌سه‌رهه‌ڵدان ده‌ستیان داوه‌ته رِاوه‌دونانى شۆرِشگیران و چالاكانى سیاسی و به‌په‌تى سێداره‌یاندا ده‌كه‌ن. به‌لام وه‌ك هه‌میشه ئاخوندان له‌موعادلات و لێكدانه‌وه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ى رێگاچاره‌كان دا تووشی هه‌ڵه ده‌بن و ده‌بێ بڵێین درێژه كێشانى ئه‌و رِه‌وته فریایان ناكه‌وێ و نه‌ته‌نیا نابێته هۆى كپ بوونى ده‌نگى ئازادی ویستى جه‌ماوه‌رى كوردستان به‌ڵكو له‌پێناو ده‌ستخستنى مافه‌كانیان و لابردنى سێبه‌رى رِه‌شی زوڵم و ناعه‌داڵه‌تى سوورتر و خوێنگه‌رمتر له‌جاران ده‌بن. ده‌بێ ئاخوندان ئاگادار بن كه جه‌ماوه‌رى كوردستان بێده‌نگ نابن له‌راست له‌ده‌ست دانى به ناحه‌قى رۆڵه‌كانیان و وه‌لامى پێویستى ئه‌و كرده‌وانه ده‌درێته‌وه.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران ئیعدامى ناجوامێرانه‌ى فه‌سیحى یاسه‌مینى به توندى مه‌حكووم ده‌كا و داوا له‌سه‌رجه‌م رێكخراوه به‌شه‌ردۆسته جیهانیه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه ده‌كا بۆ رِاگرتنى ئه‌و ته‌وژمه نامرۆڤانه‌یه‌ى ئیعدام كردنى رۆڵه‌كانى كوردستان فشار بۆ سه‌ر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بێنن. هه‌ر له‌وپێوه‌ندییه‌دا سازمانى خه‌بات سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌ى خۆى به بنه‌ماڵه‌ى به‌رێزى یاسه‌مه‌ینى و كه‌س و كارى راده‌گه‌ێنى و له‌خوداى گه‌وره داواكاره سه‌بووریان بدات.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
كۆمیته‌ى ناوه‌ندى
٨/١/٢٠١٠