
خه‌باتمێدیا: به پێى هه‌واڵ گیانى ١٧ زیندانى سیاسى كورد له مه‌ترسى ئێعدام دایه. له دواى نارِه‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى خه‌ڵك، په‌ره‌سه‌ندنى چاوه‌روان نه‌كراو و ره‌وتى به‌ره‌و سه‌رچوونى حوكمى ئێعدام
بۆ تۆمه‌تبارانى سیاسى و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدامى دوو زیندانى سیاسى كورد به ناوه‌كانى ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مینى هه‌ل و مه‌رجێكى گووماناوى سه‌باره‌ت به ئێعدامى پاشماوه‌ى زیندانیانى سیاسى كورد هێناوه‌ته ئاراوه.
١٧ زیندانى دیكه به ناوه‌كانى " زێنه‌ب جه‌لالیان، حه‌بیبولا له‌تیفى، شێركۆ معارفى، فه‌رهاد وه‌كیلى، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لى حه‌یده‌ریان، حوسێن خزرى، ره‌شید ئاخكه‌ندى، محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشى، ئه‌حمه‌د پوولاد خانى، سه‌ید سامى حوسێنى، سه‌ید جه‌مال محه‌ممه‌دى، رۆسته‌م ئه‌ركیا، مسته‌فا سه‌لیمى، ئه‌نوه‌ر رۆسته‌مى، حه‌سه‌ن تالعى و ئیره‌ج موحه‌ممه‌دى" سزاى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه و له مه‌ترسى به‌رێوه‌بردنى ئه‌و حوكمه‌دان.