
خه‌باتمێدیا: دوو مامۆستا و پێنج چالاكوانى كورد به ناوه‌كانى محه‌ممه‌د ساڵح شوكرى، محه‌ممه‌د منیرى، عه‌لى ئه‌مینى، ئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دپوور، كاوه غه‌فارى، به‌ختیار خۆشنام و عیباد شێخى كه مانگى رِابردوو
گیراون له دواى ٢٠ رۆژ گرتنیان له زیندانه تاكه‌كه‌سیه‌كانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌و شاره، گوازرانه‌وه بۆ زیندانى ناوه‌ندى سه‌قز. ئه‌و گیراوانه له ئێستادا چاوپێكه‌وتنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
به پێى هه‌واڵده‌رى چاودێرى مافى مرۆڤى كوردستان، جه‌مال عه‌زیزى كه له ٧ مانگ له‌وه‌به‌ره‌وه گیراوه له‌لایه‌ن لقى یه‌كى دادگاى رژیم له شارى سه‌قز به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردیه‌كان به ساڵێك زیندان كه ٦ مانگى هه‌ڵپه‌سێراوه مه‌حكوم بووه.
سه‌عیدى راد كه له دواى گیرانى له مانگى ره‌زبه‌رى رابردوو به تۆمه‌تى "چالاكى دژ به ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى" حكومى ٢ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا بوو، له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌وه بۆ ساڵێك كه‌م كرایه‌وه.