
خه‌باتمێدیا: كه‌مپه‌ینى دیفاع له زیندانیانى سیاسی و مه‌ده‌نى، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو و له دواى ئێعدامى هه‌ڵسوورِاوێكى سیاسى كورد به ناوى فه‌سیح یاسه‌مینى، مه‌ترسى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدامى
چه‌ند كه‌سى دیكه له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى كورد له‌وانه حه‌بیبولا له‌تیفى، فه‌رزادى كه‌مانگه‌ر، زێنه‌ب جه‌لالیان، شێركۆ معارفى و ژماره‌یێكى دیكه له ئارادایه.
به پێى هه‌واڵ فه‌رزادى كه‌مانگه‌ر و حه‌بیبولا له‌تیفى له مه‌ترسى جیددى ئێعدام دان. به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ى له ئارادایه ئه‌گه‌رى هه‌موو شتێك هه‌یه، فه‌رزادى كه‌مانگه‌ر چه‌ندین جار له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌منیه‌تى ئوستانى كوردستان هه‌رِه‌شه‌ى به‌رێوه‌چوونى حوكمى ئێعدام‌یان كردوه. حه‌بیبولا له‌تیفى چالاكوانى خوێندكارى كورد كه به ئێعدام مه‌حكوم كراوه له‌لایه‌ن به‌رپرسى به‌رێوه‌بردنى حوكمه‌كان له گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى سنه (ئه‌سكه‌نده‌رى) بانگكراوه و پێیان گووتووه هیچ زه‌مانه‌تێك نیه كه حوكمه‌كه‌ى به‌رێوه نه‌چێ، ئه‌سكه‌نده‌رى له‌گه‌ڵ ئه‌و قسانه پێشنیارى ئه‌وه‌ى به حه‌بیبولا داوه كه داواى لێبوردن بكات.
به‌و شێوه ئه‌گه‌رى به‌رێوه‌بردنى حكومى ئێعدامى ئه‌و دوو لاوه كورده له ئارادایه. هه‌ر به‌و شێوه‌ى كه به بێ ئاگادارى به‌ره‌به‌یانى چوارشه‌ممه ١٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ له سێداره درا.