خه‌باتمێدیا: مێرمنداڵێكى كورد به ناوى خالید ئه‌حمه‌دى ١٨ سالان كه خه‌ڵكى دێى "ماریخاپى" سه‌ر به سۆما، كه مه‌به‌ستى په‌رِینه‌وه له سنوور بوو، له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى رژیمه‌وه ده‌كرێته ئامانج و كوژرا.
به پێى راپۆرتى كۆمیته‌ى كوردستانى كۆمه‌ڵى چالاكانى مافى مرۆڤ له ئێران، هه‌ر له‌و جێگه‌دا هه‌شت هاووه‌لاتى دیكه به توندوتیژى و ته‌قه‌ى هێزه‌كانى رژیمه‌وه به زۆرى به بریندارى گیراون. سه‌ره‌رِاى هه‌وڵى خانه‌واده‌ى ئه‌و گیراوانه تا ئێستاش هه‌ر له زینداندان.