خه‌باتمێدیا: فه‌رمانده‌ى یه‌كه‌ى سوپاى ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند، له دواى مانگى ئابى داهاتوو زۆرترین ژماره‌ى هێزه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌كه‌ین.
ژنراڵ ئه‌نتۆنى كوكولو گووتى: زۆرترین ژماره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له دواى كشانه‌وه‌یان له مانگى ئابى داهاتوو له هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌كرێت، كه ژماره‌یان ده‌گاته ٢١ هه‌زار سه‌رباز.
كوكولو هۆى جێگیر كردنى هێزى سه‌بازى وه‌لاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بۆ بارگرژى ناوچه كێشه‌داره‌كان گه‌رِانده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ داهاتووى ئه‌م ناوچانه باسى كارى هاوبه‌شى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقى به‌یه‌كه‌وه كردوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ئیشاره‌ى به‌وه كردوه كه له دواى جێگیر كردنى هێزه‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانیان پێ ده‌درێ جیا له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق، ناوچه‌ى هێڵى سنوورى نێوان (كورد و عه‌ره‌ب) چاودێرى بكه‌ن به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م ناوچانه به شێوه‌ى جوغرافیایی به ناوچه‌ى ئاڵۆز له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.