خه‌باتمێدیا: رۆژى هه‌ینى ٢٥ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ یه‌كێك له فه‌رمانده گشتیه‌كانى سپاى پاسداران له تارانه‌وه هاتۆته سه‌رده‌شت و كۆبوونه‌وه‌ى به به‌كرێگیراوه كورده‌كانى مه‌هاباد، پیرانشار،
سه‌رده‌شت، شنۆ، ره‌به‌ت له ده‌شتى كه‌پران له سه‌ر رێگه‌ى سه‌رده‌شت بێوران كردوه.
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى خه‌باتمێدیا له ناوچه‌ى سه‌رده‌شت، فه‌رمانده‌ى به‌كرێگیراوى رژیم كه له تارانه‌وه هاتۆته ناوچه‌كه برِى ٥٠ هه‌زار تمه‌نى به هه‌ر كام له خۆفرۆشان داوه و پێى راگه‌یاندوون كه ئه‌منیه‌تى سنووره‌كانى ناوچه‌كه له هێزى ئینتزامى ده‌سێندرێته‌وه و ده‌درێت به سپاى پاسداران. ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ى رژیم هێرشى كردۆته سه‌ر هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و هێز و لایه‌نه شۆرشگێرِه‌كان و داواى له خۆفرۆشان كردوه رێگه بگرن له جم و جۆڵى پێشمه‌رگه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رژیم له به‌شێكى دیكه له قسه‌كانیدا هێرشى كردۆته سه‌ر ئه‌مریكا و داواى له خۆفرۆشان كردوه بۆ دیفاع له رژیم و ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كان ئاماده بن و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشى كرده سه‌ر خاكى ئێران، شكستى پێ بهێنن.