خه‌باتمێدیا: دوانیوه‌رۆى رۆژى یه‌كشه‌ممه ٢٧ى به‌فرانبارى ١٣٨٨، به‌رێز بێهروز ئه‌رده‌لان لێپرسراوى پێوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له سمینارێك كه له ژێر ناوى "خوێندنهوهیێك بۆ ئێستا و داهاتووى پێوه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا و كوردستان" رێكخرابوو، به‌شدارى كرد.
ئه‌و سمیناره كه له‌لایه‌ن بنكه‌ى كاوه‌ى رۆشنبیرى كورد و كۆمه‌ڵه‌ى زانسته سیاسیه‌كان له هه‌رێمى كوردستان رێكخرابوو پرۆگرامه‌كانى له‌لایه‌ن به‌رێز د محمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامى پارڵمانى عێراق و د فوئاد حوسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه چوو.
د محمود عوسمان به باس كردن له (به‌رژه‌وه‌ندى ستراتیژى كورد ـ ئه‌مریكا، خاڵى هاوبه‌ش و جیاوازیه‌كان) ده‌ستى پێكرد و له‌و پێوه‌ندیه‌دا باسێكى تێر و ته‌سه‌لى كرد. هه‌روه‌ها د فواد حوسێن باسى له (كرانه‌وه‌ى ئه‌مریكا به روى كوردستاندا، هۆكار و ده‌ره‌نجامه‌كانى) شیى كرده‌وه به ووردى له سه‌رى دوا.
پاشان ئاماده‌بووان له سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته رِا و سه‌رنجى خۆیان دهربرِى و وهلامى پرسیاره‌كانیشیان درایه‌وه.