
خه‌باتمێدیا: سه‌عات ١١:٣٠ پێشنیوه‌رۆى رۆژى دووشه‌ممه ٢٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ـ ١٨ى ژوئیه‌ى ٢٠١٠، به‌رێز كاك بابه‌شێخ حسینى سكرتێرى گشتى و ژماره‌یێك له ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران پێشوازیان
له هه‌یئه‌تێكى حیزبی الوفاقى دیمو‌كراتى كوردى سوریه كرد.
له دانیشتنێكى دۆستانه‌دا، سه‌ره‌تا هه‌یئه‌تى میوان به‌بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى كۆنگره‌ى چواره‌م و به‌ره‌و پێشچوونى سازمان پیرۆزباییان پێشكه‌ش كرد. له به‌شێكى دیكه‌ى دانیشتنه‌كه‌دا باس له هه‌ل و مه‌رجى جوولانه‌وه‌ى گه‌لى كورد به تێكرِا و كێشه و ناكۆكى هێزه‌كانى كوردستانى سوریه كرا.
هه‌یئه‌تى میوان سه‌ركوتى نارِهزایهتیهكانى جه‌ماوه‌رى ئێران و ئێعدامى لاوانى كورد و چالاكانى سیاسیان مه‌حكوم كرد. هه‌ر دوو لایه‌ن پێوه‌ندى گه‌رمى نێوان رژیمى ئاخوندى و رژیمى سوریه‌یان به زیان بۆ ئازادیخوازانى كورد و ئازادیخوازانى نه‌ته‌وه‌كانى ئێران و سوریه زانى.
هه‌یئه‌تى میوان پێك هاتبوون له به‌رێزان نشأت محمد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى، جگرخوێن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى، داود جیمبك ئه‌ندامى مه‌جلیس و ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌رپرسى پێوه‌ندیه‌كان.

