خه‌باتمێدیا: كه‌مپه‌ینى دیفاع له زیندانیانى سیاسى و مه‌ده‌نى رایگه‌یاند، دوو زیندانى سیاسى كورد به ناوه‌كانى محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهى كورِى ئیسماعیل و قادر محه‌ممه‌دزاده كورِى باییز خه‌ڵكى میراواى بۆكان له دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ورمێ حوكمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و دوو كه‌سه له میراواى شارى بۆكان به تۆمه‌تى هاوكارى له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانیه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى رژیم گیران و دران به ئیتلاعاتى ئه‌و شاره و له دواى ماوه‌یێك گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ى ناوه‌ندى ورمێ.
محه‌ممه‌د ئه‌مین عه‌بدولاهى ٢٥ ساڵیه‌تى و له یه‌كه‌م دادگایی دا به ٢٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم بوو به‌لام دوایی له‌لایه‌ن لقى دووى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى شارى ورمێ له رێكه‌وتى ٢٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ به تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و محاربه له‌گه‌ڵ خودا ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا. هه‌روه‌ها قادر محه‌ممه‌د زاده‌ى ٣٢ سالان له دادگاى یه‌كه‌م به ٣٢ ساڵ زیندان مه‌حكوم بوو به‌لام له دادگاى پێداچوونه‌وه به تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی و محاربه له‌گه‌ڵ خودا حوكمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
شایانى باسه له كاتى گرتن و لێكۆڵینه‌وه له ئیتلاعاتى رژیم دا به توندترین شێوه شكه‌نجه دراون.