
خه‌باتمێدیا: هێزى تایبه‌تى گرتووخانه هێرشى بردۆته سه‌ر به‌ندى زیندانیه سیاسیه‌كان و زیندانیه‌كانیان داوه‌ته به‌ر لێدان و شكه‌نجه.
به پێى راپۆرتى چالاكانى مافى مرۆڤ له ئێران، هێزه تایبه‌ته‌كان و هێزى پارێزگارى
له‌و گرتووخانه‌یه به ئاماده بوونى فه‌تحى سه‌رۆكى گرتووخانه‌كه و فه‌رمانده‌یی به‌حره‌ینى به‌رپرسى پارێزگارى به‌ندى ١٢ شوێنى زیندانیه سیاسیه‌كانه به باتۆمى برقى و سرِكه‌رى برقى هێرشیان كردۆته سه‌ر زیندانیه‌كان و له دواى تێك و پێك دانى شوێنه‌كه زیندانى سیاسى عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان كه خه‌ڵكى توركیه‌یه بۆ جێگه‌یێكى نادیاریان برد.
هۆى شكه‌نجه و لێدانى به‌ندیه‌كان روون نیه و هه‌روه‌ها هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به عه‌لى ئه‌حمه‌د سلێمان له ده‌ست دا نیه. عه‌لى ئه‌حمه‌د به هۆى سووتانى له‌شى به رێژه‌یێكى زۆر له هه‌ل و مه‌رجێكى ناله‌باردایه ناوبراو هه‌روه‌ها به تۆمه‌تى ئه‌ندامه‌تى له حیزبێكى نه‌یارى توركیه ٥ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پاوه.