
خه‌باتمێدیا: كه‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له ئێران، نیگه‌رانى جیددى له به‌ره‌و سه‌رچوونى حوكمى ئێعدام بۆ زیندانیانى سیاسى كورد ده‌ربرِى و ده‌ڵێ كه مه‌ترسى ئێعدامى ٢٠ كه‌س له‌و زیندانیانه له ئارادایه.
هادى قائیمى ووته‌بێژى ئه‌و ناوه‌نده له‌و باره‌وه گووتى: ده‌زگاى دادوه‌رى بۆ به‌رێوه‌بردنى شه‌پۆلێك له ئێعدامه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت ئێعدامى چالاوانانى كورد، هه‌نگاوى به‌په‌له هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌و حوكمانه بنه‌مایێكى سیاسیان هه‌یه و ئاكامى دادگاییگه‌لێكن كه له‌گه‌ڵ قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك ناگرێته‌وه.
له راگه‌یێندراوى ئه‌و ناوه‌نده‌ى پارێزه‌رى مافى مرۆڤدا هاتووه كه له چه‌ند حه‌وتووى رابردوودا دوو زیندانى سیاسى كورد "ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مینى" ئێعدام كران و حوكمى ئێعدامى شیرین علم هولى ٢٨ سالانى كورد، له‌لایه‌ن قازى سلواتى له لقى ١٥ دادگاى رژیم له تاران ده‌رچوو.