خه‌باتمێدیا: ئیحسان هوشمه‌ند، لێكۆڵه‌ر و رۆژنامه‌وانى كورد كه رۆژى سێ شه‌ممه ٢٨ى به‌فرانبارى ١٣٨٨ له ماڵى خۆیدا گیرا، هاوسه‌ره‌كه‌یشى گیرا.
به پێى هه‌واڵده‌رى نه‌ورۆز ناهیدى كوهشكاف رۆژى چوارشه‌ممه ٢٩ى به‌فرانبار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگكرا و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرا.
ناوبراو رۆژى پێنج شه‌ممه له دواى گیران له دواى ئه‌وه‌ى دووباره بانگكرایه‌وه گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ئه‌وین. ئیحسان و هاوسه‌ره‌كه‌ى ئێستا له زیندانى ئه‌وین دا به‌ند كراون. ناوبراوان دوو منداڵى ١٤ و ٥ سالانیان هه‌یه.