
٢ى رێبه‌ندانى ساڵى ١٣٨٨ یادى ٦٤ ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستانه. دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان به سه‌رۆك كۆماریى قازى محه‌ممه‌د له رۆژى ٢ى رێبه‌ندان دا رۆژێكى مه‌زن و به‌شكۆیه كه گه‌لێك ده‌سكه‌وت و برِیارى گرینگ و جێگه‌ى شانازى له‌مێژووى گه‌لى كورد تۆمار كردووه
كه جێگه‌ى باس و سه‌رنجى زیاترى توێژه‌ران و پسپۆران و دلسۆزان و نیشتمانپه‌روه‌رانى گه‌لى كورده. گه‌لى كورد له به‌شێكى جوغرافیاى كوردستان توانى به‌وپه‌رِى وریایی و ووشیاریه‌وه ده‌رفه‌تى رِه‌خساو بقۆزێته‌وه و بیسه‌لمێنێ كورد ده‌توانێ حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت پێك بێنێ و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ دیارى كردنى چاره‌نووسی خۆى به‌ده‌ستى خۆى كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. ته‌مه‌نى ده‌سه‌لاتدارى كۆمارى كوردستان ته‌نیا ١١ مانگ بوو و توانى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ناوچه‌یێكى سنوردار بكات كه به‌داخه‌وه، به هۆى سیاسه‌تى چه‌په‌ڵ و موعامه‌له‌ى وه‌لاتانى ده‌ره‌وه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى پاشایه‌تى ئێران كردیان، مۆمى ته‌مه‌نى كۆماره ساواكه‌ى كوردستان كوژایه‌وه و جارێكى تر نائومێدى و ره‌نج به‌خه‌سارى رووى له‌كوردستانى داگیركراو كرده‌وه.
بیرى دامه‌زراندنى كۆمارى مه‌هاباد كه هه‌ل و مه‌رجێكى له‌بارى نێوده‌وڵه‌تى و ناوچه‌یی له‌جه‌ریانى شه‌رِى دووهه‌مى جیهانى و هاتنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمان بۆ ئێران و رووخانى حكوومه‌تى ره‌زاشاى په‌هله‌وى، چووه قۆناغى جێبه‌جێ كردن، نوقته گۆرِانێكى به‌رچاوه له‌بزووتنه‌وه‌ى ئازادیخوازى كورد دا و بۆ یه‌كه‌م جار كورد توانى خۆى له‌قه‌واره‌ى حكوومه‌تێكى مونه‌زم و فه‌رمى و مودێرن دا ببینێ و خاوه‌ن دام و ده‌زگا و سه‌روه‌رى بێت.
له‌راستى دا ئه‌و رووداوه مێژووییه له‌گه‌لێك لایه‌نه‌وه جێگه‌ى شرۆڤه و بایه‌خ پێدانه. خودى پێكهێنانى كۆمار و دانانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و شه‌كانه‌وه‌ى ئالاى كوردستان له‌سه‌رجه‌م ئه‌و دێهات و شارانه‌ى سه‌ر به كۆمارى كوردستان، هه‌روه‌ها به‌شدارى هاونیشتمانانى پارچه‌كانى دیكه كوردستان به‌تایبه‌ت رێبه‌رى مێژویى كورد مه‌لا مسته‌فا بارزانى ده‌ورى كاریگه‌رى هه‌ڵگرى گه‌وره‌ترین په‌یام بوو. ئه‌گه‌رچى ناوچه‌ى كۆمار له‌ئاستى به‌رینایی فراوان نه‌بوو، به‌لام ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخ و ده‌روونى كورد و ته‌عبیرى له ویست و ئیراده و ئاواتى له‌مێژینه‌ى سه‌رجه‌م كوردان ده‌كرد. وه‌دیهاتنى ئامانجێك بوو كه سالانێكى دورودرێژ گه‌لى كورد خه‌ونى پێوه ده‌بینى و هه‌وڵی بوو ده‌دا.
دیاره جێگه و نرخ و گرینگیی ئه‌و رۆژه له‌لاى ئێمه‌ى كورد نابێته هۆى ئه‌وه كه لایه‌نه لاوازى و كه‌م و كوورییه‌كانى كۆمار نه‌خه‌ینه به‌رباس و شرۆڤه وبۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن و ئه‌زمونى داهاتوومان ئاماژه‌ریان پێنه‌كه‌ین. له‌لایه‌نه لاوازه‌كان، كه‌مى پانتایی ناوچه‌ى كۆمار و هه‌وڵ نه‌دان بۆ به‌ربه‌رینتر كردنه‌وه‌ى، خۆبه‌ستنه‌وه به سیاسه‌ت و پشت پێ به‌ستنى له‌راده‌به‌رده‌ر به بلۆكى سوسیالیستى و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى ئه‌وكات كه له‌ئاكام دا بینیمان به هۆى قازانج په‌ره‌ستى پشتى كۆماریان چۆل كرد، كه‌مى لێهاتوویی له‌به‌رێوه‌به‌رێتى به‌رێوه‌به‌رانى كۆمار و باس كردنى بێوه‌ختى ئیسلاحاتى ئه‌رزى و فریوخواردنى به‌رێوه‌به‌رانى كۆمار به به‌ڵێن و وه‌عده‌كانى ده‌سه‌لاتدارانى گه‌رِاوه‌ى نیزامى په‌هله‌وى ده‌توانین ئیشاره‌ى پێبكه‌ین. له‌راستى دا ئه‌و فاكتانه و چه‌ندین هۆى دیكه بوونه هۆى له‌بارچوونى كۆمار و رووخانى كوشككى هیوا و ئاواته‌كانى كورد. سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش، نابێ ده‌سكه‌وته له‌مێژینه‌كانى ئه‌و ١١ مانگه حكوومه‌تداریه‌ى كۆمار و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمارى كوردستان‌مان له‌به‌رچاو نه‌بێ. گه‌شاندنه‌وه‌ى كه‌له‌پوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌رى كوردى وه‌ك په‌ره‌سه‌ندنى شانۆ و نووسراوه و كتێب و گۆڤار و رۆژنامه و چاپه‌مه‌نى به زمانى كوردى و بلاوبوونه‌وه‌ى بیرى كوردایه‌تى و نیشتمانى و بردنه سه‌ره‌وه‌ى ئاستى ووشیارى نه‌ته‌وه‌یی جه‌ماوه‌ر و په‌رستاندنى ئازادیه‌كانى ژنى كورد و دامه‌زراندنى ناوه‌ندێك بۆ ئافره‌تان. هه‌روه‌ها هاتنه مه‌یدانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنى ئازادى و دیموكراسی و ته‌بایی و برایه‌تى و كه‌مبوونه‌وه‌ى تاوان و سه‌روه‌رى یاسا و ٠٠هتد، له‌وخاڵه به‌هێزانه‌ى ماوه‌ى ده‌سه‌لاتداریه‌تى كۆمارى كوردستان و جێگه‌ى شانازى و پێزانینى دانیشتووانى كوردستانه.
دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان وه‌هم و خه‌یاڵ نه‌بوو، به‌ڵكو راستیێكه كه بیره‌وه‌ریی و ئاسه‌واره‌كانى بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ناو زه‌ینى تاكى كورد دا ده‌مێنێ و ده‌بێ ئه‌و مێژووه له‌ناو كورد دا، بپارێزرێ و وه‌ك چرایێكى رووناكه‌ره‌وه‌ى رێگه‌ى خه‌بات كه‌ڵكى لێوه‌رگیرێ و بگۆازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتوو.
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران له شیست و چواره‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنى كۆمارى كوردستان، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م هاونیشتماناننى كوردستان ده‌كا و له‌ورۆژه‌دا درودده‌نێرێ بۆ روحى پاكى قازى محه‌ممه‌د سه‌رۆك كۆمارى قاره‌مانى كۆمارى كوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كۆمار. جێگه‌ى خۆیه‌تى له‌م یاده پیرۆزه‌دا، یه‌كێتى و ته‌بایی و یه‌كگرتوویی له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى ئێران جێگیر بێ.
بژى كورد و ئازاد و ئاوه‌دان بێ كوردستان
برۆخى رژیمى نگریسى ویلایه‌تى فه‌قیه
شه‌كاوه بێ ئالاى كۆمارى كوردستان
سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران
٢ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨