خه‌باتمێدیا: رێكخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به دانى راگه‌یێندراوێك رایگه‌یاند كه حه‌بیبولا له‌تیفى كه هاووه‌لاتیێكى كورده و به ئێعدام مه‌حكوم بووه، گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانى تاكه‌كه‌سى و مه‌ترسى به‌رێوه‌چوونى حوكمه‌كه‌ى له ئارادایه.
به پێى راگه‌یێندراوى ئه‌و رێكخراوه‌ى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ له جیهان، گوازتنه‌وه‌ى زیندانیه مه‌حكوم كراوه‌كان به ئێران له ئێران نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه زیندانى تا چه‌ند رۆژى داهاتوو ئێعدام ده‌كرێ.
حه‌بیبولا له‌تیفى خوێندكارى حقوق له زانستگاى ئازادى ئیلام دوو ساڵى له‌وه‌به‌ر له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له سنه و به بێ ئاماده بوونى پارێزه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌واده و له پشت ده‌رگاى به‌ستراو به تۆمه‌تى ئه‌ندامه‌تى له یه‌كێك له هێزه كوردستانیه‌كان و محاربه حوكمى ئێعدامى به سه‌ردا سه‌پا.
ساڵێك له دواى ده‌رچوونى ئه‌و حوكمه دادگاى پێداچوونه‌وه حوكمه‌كه‌ى ته‌ئید كرد.