خەباتمێدیا: رۆژى دووشەممە 5ى رێبەندانى 1388 سەعات چوار لە گەڕەکى بانەکۆنى شارى بانە کەسێک بە ناوى ئیسماعیل بڕوێشکانى لەگەڵ خێزانەکەى کە کرێ نشین بوون بە هۆى بارانى زۆرەوە ماڵەکەیان دەرووخێ بە سەریان دا،
ناوەندە پێوەندیدارەکانى دەسەڵات گوێیان نادەنێ و تا خەڵکى گەرەک بە هانایانەوە دەچن گیانیان داوە.
هەر لەو ناوچەى بانە و لە جادەى تەرخان ئاوا کەسێک بە ناوى سەید محەممەد قایی بەردى کوڕى سەید تۆفیق کە شۆفیرى لۆدێر شاردارى بووە تەسادوفى کردوە و گیانى داوە.