خه‌باتمێدیا: باراك ئوباما سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا، له ووتارى سالانه‌ى خۆى له كۆنگره‌ى ئه‌مریكا به ئیشاره به كێشه‌ى ناوكه‌یی رژیم و كۆشهگیركردنى زیاترى، جارێكى دیكه ووریایی به رژیم دا
كه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێ له پێ داگرى له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى له‌گه‌ڵ كاردانهوهگهلێك به‌ره‌و روو ده‌بێ كه رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بێ.
ناوبراو له‌و ووتاره‌دا گووتى كه سه‌رنجى كۆشكى سپى سه‌باره‌ت به چه‌كداماڵینى ناوكه‌یی، تواناى دیپلۆماسى ئه‌مریكاى له به‌رانبه‌ر كوره‌ى باكوور و ئێرانى به‌هێز كردوه.
له‌و ووتاره ٦٩ دهقیقهییهى باراك ئوبامادا كه به‌شى زۆرى تایبه‌ت بوو به ناوخۆى ئه‌مریكا و به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ى ئابوورى، ناوبراو ئیشاره‌ش به كۆسپه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆشكى سپى كرد كه رژیمى ئێران و كوره‌ى باكوور به‌شێكى بوون.