خه‌باتمێدیا: رۆژنامه‌ى حكومه‌تى جمهورى ئیسلامى له راپۆرتێكدا له زمان سه‌رپه‌ره‌ستى كۆمیته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جه‌راحى دڵ نووسى: ئێرانیه‌كان ١٠ ساڵ زووتر له خه‌ڵكى تر ده‌مرن.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه دوكتور محراب مه‌رزبان سه‌رپه‌ره‌ستى ناوه‌ندى ناوبراو رایگه‌یاند: ته‌مه‌نى تووش بوون به نه‌خۆشى دڵ و ده‌مار له ئێران ٧ تا ١٠ ساڵ كه‌متر له وه‌لاتانى دیكه‌ى جیهان.
هه‌روه‌ها گووتوویه‌تى له وه‌لاتانى پێشكه‌وتووى جیهان كه‌سه‌كان له شه‌ست ساڵى تووشى نه‌خۆشى دڵ و ده‌مار ده‌بن به‌لام ئه‌و مه‌سه‌له له ئێران‌دا له ٥٠ ساڵیدا روو ده‌دا.
ئه‌و رۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها له زمان دوكتور ئیره‌ج خوسرهونیا سه‌رۆكى هه‌یئه‌تى كۆمه‌ڵگاى پزیشكانى پسپۆرى ناوخۆى ئێران نووسیویه‌تى: گۆرِانى له شێوه‌ى ژیان هۆى سه‌ره‌كى زۆر بوونى ژماره‌ى تووشبووان به نه‌خۆشى دڵ له ئێرانه. ناوبراو ته‌ئیدى كرده‌وه به هۆى هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى وه‌لات، هاووهلاتیان ناچارن زیاد له تواناى رۆحى و جه‌سته‌یی خۆیان هه‌وڵ بده‌ن كه ده‌بێته هۆى زیاد بوونى فشارى خوێن، ترس، نه‌خۆشى دڵ و مردن.