سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران:
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له موسه‌وى و كه‌روبی به سه‌رۆك كۆمار دیارى بكرانایه، نارِه‌زایه‌تى و گازنده‌یان له ده‌سه‌لات نه‌ده‌بوو.
له ووتووێژێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارى شه‌قام دووپاتى كرده‌وه كه له كۆنگره‌ى پارته‌كه‌یاندا خاڵێكى گرنگ له په‌یره‌و و پرِۆگرامى سازمانى خه‌بات په‌سه‌ند كراوه كه تیایدا "هه‌ر نه‌وعه ده‌سته‌به‌ندى و ناوچه‌گه‌رایی و فراكسیون و فراكسیون بازى به خه‌یانه‌ت و زیان به جوولانه‌وه‌ى گه‌لى كورد و سازمانى خه‌بات ناسێندراوه"
و ئاماژه‌ش ده‌كات كه " سازمانى خه‌بات له رِابردوودا زیانى له ده‌سته‌به‌ندى بینیوه و كه‌سانێك بۆ هێنانه دى قازانجه شه‌خسیه‌كانیان، كه‌ڵكیان له ناوچه‌گه‌رایی و ده‌سته‌به‌ندى وه‌رگرتووه".
بابه‌شێخ حسێنى سكرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران كه له كۆنگره‌ى چواره‌مى پارته‌كه‌یاندا بۆ جارێكى دیكه به سكرتێرى گشتى سازمان هه‌ڵبژێردرایه‌وه كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له باشوورى كوردستان به‌سترا، له‌و ووێووێژه‌دا وێرِاى جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه "سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران باوه‌رِى به هاوكارى له‌گه‌ڵ تێكرِاى هێزه‌كانى كوردستان هه‌یه" هاوكات سه‌باره‌ت به ئاڵۆزى و خۆپیشاندانه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆكایه‌تى له ئێران ده‌ڵێ:"سازمان و لایه‌نه سیاسیه‌كانى ئێران به‌تایبه‌ت سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌ورى به‌رچاویان له سازدان و رێكخستنى نارِه‌زایه‌تیه‌كان هه‌یه".
دیدارى: محه‌مه‌د چاوشین
شه‌قام: له‌و ماوانه‌ى پێشوودا كۆنگره‌ى چواره‌متان به‌ست، ده‌كرێ بزانین گرنگترین ئه‌و خالانه‌ى له كۆنگره‌دا هه‌ڵوه‌سته‌ى له سه‌ر كرا چی بوون؟ گرنگترین ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره چی بوون؟
بابه‌شێخ حسینى: به پێى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناسك و چاره‌نووسسازه كه له ئێران و ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بێگوومان زۆر خاڵ و باس هه‌بوون كه له كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمانى خه‌بات، هه‌ڵوه‌سته‌ى له سه‌ر كرا كه به كورتى ئاماژه به چه‌ند خاڵى دیاریان ده‌كه‌م، كه باسیان له سه‌ر كرا.
یه‌كه‌م هه‌ل و مه‌رجى جوولانه‌وه‌ى گه‌لى كورد له كوردستانى ئێران و ده‌ورى سازمانى خه‌بات تیایدا.
دووهه‌م جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى له ئێران و نارِه‌زایه‌تیه به‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌كان و لێدوان له سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژى سازمانى خه‌بات له‌و پێوه‌ندیه‌دا.
سێهه‌م، باس له كێشه و ناكۆكیى نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى ئێران و رێگه‌چاره‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه حه‌سته‌م و زیانباره‌ى كه جوولانه‌وه‌ى كورد له كوردستانى ئێران ئێستا شاهیدیه‌تى و پێدا تێ ده‌په‌رِین.
چواره‌م، په‌سه‌ند كرانى خالێكى گرنگ له په‌یره‌و پرۆگرامى سازماندا خه‌باتدا، كه ئه‌ویش، هه‌ر نه‌وعه ده‌سته‌به‌ندى و ناوچه‌گه‌رایی و فراكسیون و فراكسیون بازى به خیانه‌ت و زیان به جوولانه‌وه‌ى گه‌لى كورد و سازمانى خه‌بات ناسێندراوه و ئه‌و به‌نده له په‌یره‌وپرۆگرامه دا ئه‌سڵێكى بنه‌رِه‌تى و گرینگه و ده‌كرێ بڵێین سازمانى خه‌بات پێشره‌وى ئه‌و كاره به‌نرخه‌یه دیاره سازمانى خه‌بات له رابردوودا زیانى له ده‌سته‌به‌ندى بینیوه و كه‌سانێك بۆ هێنانه‌دی قازانجه شه‌خسیه‌كانیان، كه‌ڵكیان له ناوچه‌گه‌رایی و ده‌سته‌به‌ندى وه‌رگرتووه.
به باوه‌رِى من گرینگ‌ترین ئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌م په‌سه‌ند كرانى په‌یره‌وپرۆگرامى شیاو، دروست و واقعیانه‌یه كه دوور له ئیحساسانه و ده‌توانێ وه‌لامده‌ره‌وه‌ى ویسته‌كانى گه‌لى كورد بێ. له هه‌مان كاتدا هه‌ڵبژاردنى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها برِیارى تێكرِاى ئه‌ندامان و هاورێبازان بۆ كارى جیددى و دڵسۆزانه‌تر بۆ بردنى پێشى خه‌باتى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان و سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران، بوو.
شه‌قام: له راگه‌یێندراوى كۆتایی كۆنگره‌ى چواره‌مى سازمان له به‌شێكدا نووسراوه "كۆنگره به تێكرِاى ده‌نگ له سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوكارى له نێوان هێز و لایه‌نه ره‌سه‌نه كوردستانیه‌كان پێى داگرت" هێزه ره‌سه‌نه‌كان مه‌به‌ستان كێیه؟
بابه‌شێخ حسینى: سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران باوه‌رِى به هاوكارى له‌گه‌ڵ تێكرِاى هێزه‌كانى كوردستان هه‌یه، كه باس له هێزه ره‌سه‌نه‌كان ده‌كرێ، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه چه‌ند كه‌س، به دروشمى بریقه‌دار و به دروستكردنى ماڵپه‌رِێكى ئینترنێتى و یان ده‌ركردنى راگه‌یێندراو له بۆنه‌كاندا، ناوى حزب و رێكخراو له خۆیان ده‌نێن كه ناكرێ به هێزى سیاسى و خاوه‌ن پێگه‌ى جه‌ماوه‌ر بناسرێن، ره‌نگه ئه‌و ئه‌فرادانه، له چوارچێوه‌ى دامه‌زراوه‌ى كه‌له‌پوورى كار بكه‌ن باشتر بێ، دیاره ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ خۆیان كه‌چى ده‌كه‌ن و ئامانجیان چیه، بۆیه سازمانى خه‌بات پێیوایه هێزى سیاسى كوردستانى ده‌بێ خاوه‌ن ریشه‌ى جه‌ماوه‌رى بێ و له ناو قوولایی شار و ناوچه جیاجیاكانى كوردستان، پشتیوانى لێ بكرێ.
شه‌قام: با له باسى كۆنگره بچینه‌ده‌ر، چ خوێندنه‌وه‌یێكتان بۆ ره‌وشى ئێستاى ئێران هه‌یه، پێتانوایه پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى ئێران به‌تایبه‌ت پارته كوردیه‌كان له كوێى هاوكێشه سیاسیه‌كانى ئێستاى ئێران دابن؟
بابه‌شێخ حسینى: ره‌نگه ئه‌و وه‌لامه‌ى من، نه‌زه‌رى كه‌سانى دیكه‌ش بێ. بێگومان وه‌زعى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى له ئێران‌دا، به رِاده‌یێك گۆرِانى به سه‌ردا هاتوه كه ده‌كرێ بڵێم، كه‌س چاوه‌روانى ئه‌و وه‌زعه‌ى نه‌ده‌كرد. وه‌ك ده‌بینین ده‌سه‌لاتدارانى ئێران به توندترین و بێ به‌زه‌ییانه‌ترین جۆرى شكه‌نجه، ده‌ستدرێژى سیكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان و پیاوانى زیندانى، گرتنى كه‌س و كارى زیندانیه‌كان و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كه‌س و كارى زیندانیه‌كان و چه‌ندین تاوانى دیكه، روبه‌رووى گیراوان و ئازادیخوازان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ى هێزه سه‌ربازیه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رێپێوانى جه‌ماوه‌رى نارِازى. به بوونى ئه‌و گشته سته‌م و سه‌ركوته شاهیدى به‌رده‌وام بوونى نارِه‌زایه‌تیه به‌رین و تێكرِاییه‌كانى جه‌ماوه‌رین. من پێموایه ده‌سه‌لاتداران له ئێران ناتوانن وه‌زعه‌كه كونترۆڵ بكه‌ن. بۆ ئاگاداریتان له سالانى رابردوودا هه‌ركات هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى ده‌سه‌لات هێرشیان ده‌كرده سه‌ر خه‌ڵك، مقاومه‌تى ئه‌وتۆیان له به‌رانبه‌ردا نه‌ده‌كرا، له كوردستاندا ئه‌گه‌ر چه‌ند پاسدار بچونایه گوندێك، به كه‌یفى خۆیان و به شێوه‌یێكى بێ به‌زه‌ییانه هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كرد. به‌لام له ئێستادا خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر هێزى گه‌وره و زۆر و ته‌یار به چه‌ك راده‌وه‌ستن و رووبه‌روویان ده‌بنه‌وه. به‌و به‌ڵگانه و هه‌روه‌ها به بوونى كێشه‌ى قووڵ له نێوان ده‌سه‌لاتداران و باڵه‌كانى ده‌سه‌لات، ده‌ڵێین سیستمى ده‌سه‌لاتى ویلایه‌تى فه‌قیه تووشى قه‌یرانى كوشنده هاتووه كه به هیچ شێوه‌یێك ناتوانێ به سه‌ریاندا زاڵ بێ. سه‌باره‌ت به رۆڵى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیش، سازمان و لایه‌نه سیاسیه‌كانى ئێران به‌تایبه‌ت سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران ده‌ورى به‌رچاویان له سازدان و رێكخستنى نارِه‌زایه‌تیه‌كان هه‌یه، بێگوومان هێزه كوردستانیه‌كان وه‌ك چۆن له رِابردوودا ده‌وریان هه‌بووه له ئێستادا راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ ده‌ور و به‌شى دیار و به‌رچاویان له كێشه‌كان، یان هاوكێشه‌ى سیاسیه‌كانى ئێران هه‌یه.
شه‌قام: ده‌ورو رۆڵى ئێوه وه‌ك "سازمانى خه‌بات" له بارودۆخى ئێستاى ئێران چیه؟
بابه‌شێخ حسینى: سازمانى خه‌بات هێزێكى كوردستانیه و زیاترى ئه‌رك و كاره‌كانى له چوارچێوه‌ى كوردستانى ئێراندایه، له پێوه‌ند به نارِه‌زایه‌تیه‌كانى سه‌رانسه‌ریش ده‌ورى هه‌یه و ئه‌ندام و دۆستان و خوێندكارانى كوردى لایه‌نگرى سازمان له زانستگاكانى تاران و شاره‌كانى ئێران ده‌وریان هه‌یه، هه‌روه‌ها سازمانى خه‌بات توانیویه پردێكى نێوان جولانه‌وه‌ى كوردستان به جوولانه‌وه‌ى سه‌رانسه‌رى ئێران بێ و له‌و پێوه‌ندیه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه دیار و تێكۆشه‌ر و شۆرشگێرِه ئێرانى دۆستایه‌تى و هاوكارى هه‌یه و توانیویه نه‌قشى دیارى هه‌بێ له‌و نارِه‌زایه‌تیانه‌دا.
شه‌قام: پێتان وانیه كه ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆنى ئێران به شێوه‌یه‌كى گشتى هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كیان له سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كانى ئێستاى ئێران نیه و له‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌یه دووره‌په‌رێزن كه له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆكایه‌تى له ئێران هاتۆته مه‌یدان؟
بابه‌شێخ حسینى: پێم وایه لایه‌نه سیاسیه‌كانى ئێران و هه‌روه‌ها سازمانى خه‌بات هه‌ر كام به راده‌ى توانا و پشتیوانى جه‌ماوه‌رى كه هه‌یه‌تى ده‌ورى له رِاپه‌راندن و بزواندنى خه‌ڵك له دژى ده‌سه‌لات هه‌یه، هه‌ر وه‌ك پێشتر گووتم، سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له‌و چوارچێوه‌دا ده‌ورى دیاریان هه‌یه.
شه‌قام: له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى خولى ده‌یه‌مى سه‌رۆكایه‌تى له ئێران ئێستا بزوتنه‌وه‌یێكى جه‌ماوه‌رى به ناوى "بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز" هاتۆته مه‌یدان كه زیاتر له‌لایه‌ن حسێن موسه‌وى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، ئێوه چۆن له‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه ده‌روانن؟
بابه‌شێخ حسێنى: بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز له ئه‌نجامى ململانێ و ناكۆكى باڵه‌كانى ده‌سه‌لات دروست بوو. ئه‌وه ئاشكرایه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له موسه‌وى و كه‌روبی، به سه‌رۆك كۆمارى دیارى بكرانایه، ئه‌وان ئه‌و نارِه‌زایه‌تى و گازنده‌یان له ده‌سه‌لات نه‌ده‌بوو. ئه‌وان ته‌نیا داوایان چه‌ند ئاڵوگۆرِێكى سه‌ره‌تایی بوو، هیچ كات رایان نه‌گه‌یاندووه، دژ به ته‌واویه‌تى ده‌سه‌لات و نه‌مانى حكومه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه له ئێراندان.
له رِابردووشدا محه‌ممه‌د خاته‌مى كه یه‌كێك له مۆره‌كانى ده‌سه‌لات و سه‌رۆك كۆماریش بوو و یه‌كێك له هه‌ڵسوورِاوانى باڵى به ناو ریفۆرمخوازه، به‌ڵێنى به ئاڵوگۆرِ و كرانه‌وه‌ى سیاسی‌دا، به‌لام هه‌ر له ده‌ورانى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌ودا زیاتر له هه‌ر ده‌وره‌یێكى دیكه ئازادیخوازان و رۆژنامه‌نووسان و خوێندكاران كه‌وتنه به بێره‌حمانه‌ترین شكه‌نجه و ئازار، هه‌روه‌ها خاته‌مى له ١٦ى ئازه‌رى ١٣٧٦ى كۆچى خۆرى هه‌رِه‌شه‌ى له خوێندكاران له زانستگاى تاران كرد كه ئه‌گه‌ر ده‌ست له مانگرتن و نارِه‌زایه‌تى هه‌ڵنه‌گرن، ده‌ستوورى سه‌ركوت ده‌دا. به پێى ئه‌و روون كردنه‌وه كورته، دروست نیه، جوولانه‌وه و نارِه‌زایه‌تى تێكرِایی جه‌ماوه‌ر به بزوتنه‌وه‌ى سه‌وزه‌وه گرێ بده‌ین. وه‌ك له دروشمه‌كانى خه‌ڵكى نارِازیدا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌وان خوازیارى رووخانى رژیمن، له دروشمه‌كانى جه‌ماوه‌ردا مه‌رگ بۆ خامنه‌یی و مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر ده‌گوترێته‌وه، له كاتێكدا نه موسه‌وى و نه كه‌روبی مه‌به‌ستیان رووخانى رژیمى ئاخوندى نیه و ته‌نانه‌ت دژ به هه‌ر نه‌وعه دروشمێكى توندن. جه‌ماوه‌ر وێنه‌ى خومه‌ینى و خامنه‌یی ده‌سوتێنێ و ئامانجى له ناوچوونى ده‌سه‌لاته. موسه‌وى له تازه‌ترین هه‌ڵوێستى داواى ئاشتى و كۆتایی هێنان به ته‌گژه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لات كردوه، كه نه‌وعێك پاشگه‌ز بوونه‌وه له هه‌ڵوێسته‌كانى رابردوویه‌تى. به‌لام سه‌رِاى ئه‌وانه‌ى باس كران ئێمه ده‌بێ كه‌ڵك له ناكۆكى و دژایه‌تى نێوان ده‌سه‌لاتداران وه‌رگرین. هه‌روه‌ها ده‌بێ بزوتنه‌وه‌ى سه‌وز كه ئێستا هه‌یه و چالاكه به بایه‌خ لێى برِوانین و بتوانین ئه‌و كه‌ڵكانه‌ى كه ده‌توانن بۆ خه‌ڵكى ئێران هه‌یان بێ، لێیان وه‌رگیرێ. هه‌ر بۆیه من بزوتنه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى به بزوتنه‌وه‌یێكى شۆرشگێرِانه ده‌زانم كه ئامانجى سه‌ره‌كى رووخانى رژیمى ئاخوندیه و بێ گومان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ.
شه‌قام: باسى ناكۆكى نێوان باڵه‌كانى ده‌سه‌لاتت كرد، ئێوه ئاینده‌ى ئه‌و ململانێیانه چۆن ده‌بینن و پێتوان وایه به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
بابه‌شێخ حسینى: ناكۆكى له نێوان ده‌سه‌لاتداران هه‌ر له سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌ركارى ویلایه‌تى فه‌قیه‌وه هه‌بووه، به‌لام تا خومه‌ینى مابوو، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كران، جا به كوژرانى نه‌یارانى ده‌سه‌لات، یان به ده‌ركردنیان له وه‌لات ته‌واو بووایه. ره‌خنه سه‌ره‌تاییه‌كانى ئایه‌توڵلا مونته‌زرى له ساڵى ١٣٦٦ى كۆچى خۆرى ـ ١٩٨٧ى زایینى له حكومه‌ت به‌رانبه‌ر ئێعدامى هه‌زاران لاوی شۆرشگێرِ، هه‌روه‌ها هه‌لاتنى ئه‌بولحه‌سه‌نى به‌نى سه‌در یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمار و چه‌ندها به‌ڵگه‌ى دیكه، ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه ئاخوندان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه‌یان له نێواندا هه‌بووه. به‌لام له دواى مردنى خومه‌ینى ئیتر هه‌ل و مه‌رج گۆرِانى به سه‌ردا هات و خامنه‌یی نه‌یتوانى ئه‌و ده‌وره‌ى خومه‌ینى بگێرِێ، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین تا دێت له نێوان مۆره‌كانى حوكمرِانى دا ناكۆكى قووڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌و ناكۆكیانه ته‌نیا له نێوان باڵى ریفۆرمخواز یان باڵى پاوانخوازى ده‌سه‌لاتدار نیه، ناكۆكى له نێوان مۆره‌كانى هه‌ر كام له باڵه‌كانیشدا هه‌یه، وه‌ك ناكۆكى لاریجانى سه‌رۆكى مه‌جلیس و ئه‌حمه‌دى نژاد و ناكۆكى ئایه‌تووڵلاكان له‌گه‌ڵ خامنه‌یی. بێگومان كێشه‌ى قووڵى نێوان ئاخونده‌كان له هۆكانى لاواز بوونى ده‌سه‌لاته و ئه‌و شه‌رِى ده‌سه‌لاته، پاڵپشتێك ده‌بێ بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتنى هه‌رچى زووتر رووخانى تێكرِایی حاكمیه‌تى ویلایه‌تى فه‌قیه.
شه‌قام: ئه‌و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه زیاتر له تاران و هه‌ندێك له شاره گه‌وره‌كانى تر به‌دى ده‌كرێت و چالاكانى له گۆرِه‌پانه‌كه‌دا ده‌بینرێت و له رۆژهه‌لاتى كوردستان كه‌متر، پیتانوایه بۆ؟
بابه‌شێخ حسینى: ئه‌وه‌ى كه زیاتر له شاره گه‌وره‌كانى ئێران به‌تایبه‌ت تاران ده‌بیندرێ، به‌و مانایه نیه كه له باقى ناوچه و شوێنه‌كانى دیكه نارِه‌زایه‌تى نیه، نارِه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ر له ده‌سه‌لات له سه‌رانسه‌رى ئێران‌دا ووجودى هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ناو هێزه سه‌ربازى و ئیداریه‌كان و تێكرِاى چین و تووێژه‌كانى كۆمه‌ڵ نارِه‌زایه‌تى هه‌یه. دیاره شاره گه‌وره‌كانى وه‌ك تاران و مه‌شهه‌د و ئیسفه‌هان حه‌شیمه‌تیان زۆرتره و هه‌ر به‌و پێیه‌ش نارِه‌زایه‌تیه‌كان دیارتر و زیاتر ده‌بێ. له پێوه‌ند به كوردستانى ئێران بۆ ئاگادارى به‌رێزتان و خوێنه‌رانتان، كوردستان له ماوه‌ى سی ساڵ ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌كان له سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌ى تێكۆشاندا بووه و هه‌زاران شه‌هید و وێرانكردنى كوردستان و دواكه‌وتوویی و نه‌بوونى ناوه‌ندى پیشه‌سازى و هه‌ژارى و بێكارى به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵكى كوردستان له ئاخونده‌كان بێزارن و ده‌سه‌لاتدارانیش بۆ تۆڵه له خه‌ڵكى كوردستان له هه‌موو بارێكه‌وه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر جه‌ماوه‌رى كوردستان.
شه‌قام: زۆربه‌ى چاودێرانى سیاسى بارودۆخى ئێستاى ئێران به بارودۆخ و سه‌رده‌مى به‌ر له رووخانى شا ده‌شوبهێنن و پێیان وایه ئه‌و هه‌ستانه جه‌ماوه‌ریه‌ى كه هه‌نووكه به شێوه‌ى به‌رین له ئێران به‌دى ده‌كرێت جارێكى تر گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ نیه و ده‌بێ به ئاكامێك بگا، روانگه‌ى به‌رێزتان له‌و باره‌وه چییه؟
بابه‌شێخ حسینى: منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌م كه ئه‌و نارِه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریانه‌ى كه ئێستا له ئێران‌دا هه‌یه بێ ده‌نگ ناكرێ، دیاره ره‌نگه نارِه‌زایه‌تیه‌كان به رۆژ و كات، كه‌م و زۆر و به‌رین بن و هێندێك جار له چوارچێوه‌یێكى دیارى كراودا رووبده‌ن. به‌لام ئه‌وه ئاشكرایه كه زۆر گرانه ده‌سه‌لاتدارى بتوانێ كۆتاییان پێ بێنێ، هه‌ر به زویی به ئامانج ده‌گا. له پێوه‌ند به‌وه‌ى كه بیشوبهێنین به نارِه‌زایه‌تیه‌كانى جه‌ماوه‌رى ئێران له دژى ده‌سه‌لاتى پاشایه‌تى، به باوه‌رِى من ئه‌وه جارێكه زووه.
شه‌قام: هیچ جۆره دانیشتن یان پێوه‌ندییه‌كتان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه؟
بابه‌شێخ حسینى: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دانیشتنمان هه‌بووه به‌لام پێوه‌ندیمان نیه، دیاره بوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌ر حكومه‌ت و ده‌سه‌لاتێكى جیهانى كه نه‌بێته هۆى له ده‌ستدانى سه‌ربه‌خۆیی سیاسى و ته‌شكیلاتى به خراپ نازانین، به‌لام ده‌بێ ئه‌و شیكردنه‌وه‌ش بدم كه سازمانى خه‌بات دژى هه‌ر نه‌وعه ده‌خاڵه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانێكى ئه‌مریكایه له ناوخۆى ئێران و كوردستان. سازمانى خه‌بات، دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز و ده‌سه‌لاتێك بكا له چوارچێوه‌ى قازانجه‌كانى گه‌لى كورد و گه‌لانى ئێران و له سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوى سیاسى و ته‌شكیلاتیه‌وه ده‌بێ.
شه‌قام: پێتان وایه له قۆناغى ئێستادا ده‌بێ ئه‌حزابی كوردى ئۆپۆوسیۆنى ئێرانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه ده‌گووترێ "دوژمنى دوژمنه‌كه‌م دۆستمه"؟
بابه‌شێخ حسینى: وه‌ك گوتم پێموایه دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ جوولانه‌وه‌ى گه‌لى كورد گرینگه، به‌لام به‌و مه‌عنایه نا كه رێخۆشكه‌ر بێ بۆ ده‌ستێوه‌ردان و هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزى ده‌ره‌كى بۆ ناو خاكى ئێران و كوردستان و له ده‌ستدانى سه‌ربه‌خۆیی سیاسى.