خه‌باتمێدیا: رۆژى پێنج شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان سه‌ناى ئه‌مریكا قانوونێكى په‌سه‌ند كرد كه رێگه به سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وه‌لاته ده‌دا كه ئابڵوقه بخاته سه‌ر ئه‌و شیركه‌تانه‌ى به‌نزینى رژیمى ئێران دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌و قانوونه جوێ له‌وه، شیركه‌ت گه‌لێكیش كه له به‌ره‌و سه‌ربردنى به‌روبوومى نه‌وتى هاوكارى رژیم ده‌كه‌ن، ده‌گرێته‌وه.
له دواى سهرپێچیهكانى رژیمى ئێران له داواكانى كۆمه‌ڵگه‌ى جیهانى سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت له به‌رنامه ناوكه‌ییه‌كانى، قانوون دانه‌رانى ئه‌مریكایی به دواى ئه‌وه‌وه‌ن كه هۆكانى پێویست بۆ فشار خستنه سه‌ر رژیمى ئێران بخه‌نه به‌رده‌ست كۆشكى سپى.