خه‌باتمێدیا: یه‌كیه‌تى ئوروپا ئێعدامى دوو كه‌سى له پێوه‌ند به رووداوه‌كانى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى رژیمى به توندى مه‌حكوم كرد و سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى ئێعدام بۆ باقى مه‌حكوم كراوه‌كانى دادگاییه به كۆمه‌ڵه‌كان، نیگه‌رانى ده‌ربرِى.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، كاترین ئه‌شتون به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كیه‌تى ئوروپارۆژى هه‌ینى ٩ى رێبه‌ندان له راگه‌یێندراوێك دا ئیشاره‌ى به ئێعدامى دوو كه‌س له نارِازیان كرد و رایگه‌یاند: یه‌كیه‌تى ئوروپا ئێعدامى ئه‌و دوو كه‌سه به توندى مه‌حكوم ده‌كا و سه‌باره‌ت به ده‌ركردنى حوكمى ئێعدام بۆ باقى گیراوه‌كانى ئه‌و رووداوه نیگه‌رانه.
دادستانى رژیم له تاران رۆژى پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند كه ئاره‌ش ره‌حمان پوور و محه‌ممه‌د ره‌زا عه‌لیزه‌مانى كه به تۆمه‌تى به‌شدارى له كودتاى سه‌وز دادگایی كرابوون به‌ره‌به‌یانى رۆژى پێنج شه‌ممه ئێعدام كران.