خه‌باتمێدیا: هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له قسه‌گه‌لێكدا ووریایی به چین دا كه ئه‌گه‌ر پشتیوانى له ئابڵوقه‌كان دژ به رژیمى ئێران نه‌كا له‌لایه‌ن وه‌لاتانى رۆژئاواوه فشارى ده‌خرێته سه‌ر.
ناوبراو كه له كۆلیژى ئه‌كول قسه‌ى ده‌كرد، گووتى: چین ده‌كه‌وێته ژێر فشارى زۆره‌وه تا كاردانه‌وه‌ى خراپى ئێرانێكى ئه‌تۆمى بۆ كه‌نداوى فارس قه‌بوول بكا.
ئه‌و ووریاییه له كاتێكدایه كه چین له ئاخرین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژایه‌تى سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى بۆ سه‌ر رژیمى ئاخوندى كرد. به‌لام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا رۆژى هه‌ینى ٩ى رێبه‌ندان گووتى كه ده‌بێ هه‌موو ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش به‌ره‌و ئابڵوقه‌دانى رژیمى ئێران بچن.
ناوبراو له به‌شێكى دیكه له قسه‌كانى گووتى پكه‌ن ده‌بێ كاردانه‌وه‌ى درێژماوه‌ى به‌رنامه‌ى ناوكه‌یی رژیمى ئێران بۆ ئاسایشى ناوچه‌كه له به‌رچاو بگرێ.