خه‌باتمێدیا: هه‌واڵده‌رى سوپاى پاسداران (فارس)، سه‌رپه‌ره‌ستى كاروبارى تاوانه‌كان رایگه‌یاند تاوانبارانى په‌روه‌نده‌ى له‌واسان نیوه‌رۆى رۆژى شه‌ممه ١٠ى رێبه‌ندان له گرتووخانه‌ى ئه‌وین له سێداره دران.
جه‌عفه‌رزاده گووتى كه ئه‌و كه‌سانه له خه‌زه‌ڵوه‌رى رابردوودا زه‌ناى عه‌نه‌فیان ئه‌نجام دابوو له مانگى سه‌رماوه‌زدا له‌لایه‌ن لقى ٧٢ دادگاى سزاكانه‌وه حوكمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا كه ئه‌و حوكمه له به‌فرانباردا له‌لایه‌ن لقى ٣١ى دیوانى به‌رزى وه‌لاته‌وه ته‌ئید كرا و به‌و شێوه ئه‌مرۆ به‌رێوه‌چوو.
پێشتر برِیار وابوو رۆژى پێنج شه‌ممه ٨ى رێبه‌ندان حوكمى ئه‌و دوو كه‌سه به‌رێوه بچێ به‌لام به‌رێوه‌چوونى ئه‌و حوكمه دواخرا، له ئاكامدا وا دانرا ئه‌و حوكمه ئه‌مرۆ له حه‌وشه‌ى زیندانى ئه‌وین به‌رێوه بچێ.