خه‌باتمێدیا: به پێى هه‌واڵه‌كان وه‌زعى جه‌سته‌یی زیندانى سیاسى مه‌هدیه گولرِوو خراپه و گیانى له مه‌ترسى جیددى دایه.
مه‌هدیه گوڵرِوو له دیدار له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى ووتوویه زیاتر له ١٠ رۆژه تووشى عفونه‌تى ریخۆڵه بووه به‌لام به‌هۆى نه‌بوونى
ده‌رمان و بێ بایه‌خى به‌رپرسانى زیندان، نه‌خۆشیه‌كه‌ى رۆژ له دواى رۆژ خراپتر ده‌بێ.
ناوبراو له‌و دیداره‌دا له‌گه‌ڵ ته‌ئكید له سه‌ر خراپى هه‌ل و مه‌رجى به‌ندى ٢٠٩، به خانه‌واده‌كه‌ى گووتووه: ژماره‌ى زیندانیه‌كان له دواى عاشورا به رێژه‌یێك زۆر بووه كه ده‌رمان به كه‌مى ده‌ست ده‌كه‌وێ و خواردن خراپه و به ئه‌ندازه‌ى پێویست نادرێ به زیندانیه‌كان.
ناوبراو هه‌روه‌ها باس له سه‌رماى توند و نه‌بوونى هۆكانى گه‌رما ده‌كا و ده‌ڵێ: زیندانى گه‌لێكى زۆر تووشى ئانفلانزا و هه‌لامه‌ت بوون كه به هۆى نه‌بوونى ده‌رمان چاك نابنه‌وه.