خه‌باتمێدیا: سه‌ر له به‌یانى رۆژى شه‌ممه ١٠ى رێبه‌ندانى ١٣٨٨، دادگایی ١٦ كه‌س كه به ووته‌ى به‌رپرسانى قه‌زایی رژیم له رۆژى عاشورادا گیراون له لقى ١٥ى دادگاى رژیم به سه‌رۆكایه‌تى پاسدار سهلواتى ده‌ستى پێ كرد
و نوێنه‌رى دادستان له خوێندنه‌وه‌ى تاوانه‌كاندا ٥ كه‌سى به محاربه تاوانبار كرد.
به پێى ههواڵدهریهكان جوێ له‌و پێنج تۆمه‌تباره، تاوان گه‌لى محاربه و گه‌نده‌ڵى سه‌ر ئه‌رز كه باس كراوه، له باقى بابه‌ته‌كانى دیكه تێكدانى ئاسایش، پروپاگه‌نده دژ به رژیم و تێكدانى ئاسایشى وه‌لات له رێگه‌ى هاندانى خه‌ڵك بۆ ئاژاوه و كارى تێكده‌رانه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن كه باس كراون.
پێشتر دادستانى رژیم له تاران له راگه‌یێندراوێكدا بلاوى كرده‌وه كه په‌روه‌نده‌ى ٣٧ كه‌س له تۆمه‌تبارانى رۆژى عاشورا كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ته‌واو بووه و به ده‌ركردنى سكالانامهیێك دراون به دادگاى ئینقلابى ئیسلامى له تاران و سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونى دادگایی ١٦ كه‌س له تۆمه‌تباران له رۆژى شه‌ممه ١٠ى رێبه‌ندان هه‌واڵى دابوو.