خەباتمێدیا: بە پێى راپۆرتێکى نهێنى کە دەوڵەتى تایلەند پێشکەشى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکانى کردوە، ئەو چەک و چۆڵەى مانگێک لەوەبەر لەو وەڵاتە دەستى بە سەردا گیرا، لە کورەى باکوورەوە بۆ رژیمى ئێران بارکرابوو.
بەرپرسانى تایلەند دەڵێن: 35 تۆن چەک و چۆڵى جۆراوجۆر لەو فرۆکەى کورەى باکور کە ناچار بە نیشتنەوە لەو وەڵاتە بووە، دۆزیوەتەوە.
بە پێى راپۆرتى هەواڵدەرى رۆیتێرز کە دانەیێک لە راپۆرتى نهێنى دەوڵەتى تایلەندى دەست کەوتووە، ئەو فرۆکە بارهەڵگرەى کە لە پیونگیانگەوە بەرەو مێهرئاباد دەرۆیشت هەڵگرى مووشەک، سەکۆى هاویشتنى مووشەک و چەشنەى تەقاندنەوە بووە.