خه‌باتمێدیا: رۆژى ٣٠/١/٢٠١٠ هه‌یئه‌تێكى كومیته‌ى فینلاندى سازمانى خه‌بات له‌سه‌ر بانگهێشتى كومیته‌ى حیزبی دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران له‌و وه‌لاته له مه‌راسیمى به‌رز رِاگرتنى ٢ى رێبه‌ندان
ساڵرۆژى دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان به‌شداریان كرد. هیئه‌تى سازمان كه له به‌رێزان شوانه شێخه به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانى كومیته و محمد شێخه ئه‌ندامى كومیته‌ى فینلاندى سازمان پێكهاتبوو په‌یامى سازمانیان به‌و بۆنه‌وه پێش كه‌ش كرد. جێگه‌ى باسه له‌په‌راوێزى مه‌راسیمه‌كه شاندى سازمان چاوى به كۆمه‌ڵێك حیزب و لایه‌ن كه‌وت و به بۆنه‌ى داه‌زرانى كومیته‌ى فینلاند و كۆتایی هاتنى چواره‌مین كۆنگره‌ى سازمانى خه‌بات پیرۆزباییان لێكرا.
