خه‌باتمێدیا: نیوه‌شه‌وى دووشه‌ممه ١٢ى رێبه‌ندان هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانى هێرشیان برده سه‌ر ماڵى سێ چالاكوانى خوێندكارى به ناوه‌كانى وه‌حید عابدینى، نه‌وید عابدینى و ئیسماعیل ئیزه‌دی خواه و گرتنیان.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئه‌میركه‌بیر، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانى رژیم ده‌ستیان گرتووه به سه‌ر هێندێ له كه‌ل و په‌له‌كانیان. تا ئێستا هۆى گرتنیان ئاشكرا نه‌بووه.
وه‌حید هابدینى ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى دیموكراسیخوازانى زانستگاى تاران و نه‌وید عابدینى به‌رێوه‌به‌رى پێشووى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى دانشكهدهى ئه‌ده‌بیاتى زانستگاى تاران بووه.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا ره‌وتێكى نوێى گرتن ده‌ستى پێ كردوه كه دیسان ژماره‌یێك له خوێندكاران و چالاكانى مافى مرۆڤ گیراون.