رِۆژى سێ شه‌ممه ١٣/١١/١٣٨٨ عه‌لى ئیسلامپوور، رِۆژنامه‌نووس و سه‌رنوسه‌رى بلاوكراوه‌ى (نواى وقت) به تۆمه‌تى پرِوپاگه‌نده دژى نیزام له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى كۆمارى ئیسلامى له شارى كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
عه‌لى ئیسلامپوور به تۆمه‌تى بلاو كردنه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده به مه‌به‌ستى شێواندنى بیر و رِاى گشتى و جنێودان له وێبلاگه‌كه‌یدا، بۆ دادگا بانگ كراوه و ده‌ست به‌سه‌ر كراوه.
شایانى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ناوبراو له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌ر كۆمارى دا لایه‌نگریی له میرحسێن موسه‌وى كردوه. ئیسلامپوور له ئاخرین بابه‌تى دا كه له وێبلاگه‌كه‌ى بلاوى كردۆته‌وه، حیجابى زۆره ملى وه‌ك سه‌ره‌تایێك بۆ ئاپارتایدى جنسى پێناسه كردوه.