خه‌بات مێدیا: جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا رِۆژى سێ شه‌ممه ٠٢/٠٢/٢٠١٠ رِایگهیاند: سه‌رانى رِژیمى ئاخوندى به سه‌ركوتى بێ ره‌حمانه له‌دژى خۆ پیشاندهرانى نارِازى له ده‌سه‌لات، رِێگه بۆ له‌ناوچوونى خۆیان خۆش ده‌كه‌ن.
ناوبراو له وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى msnbc ووتى: كاتێك رِژیمى ئاخوندى به‌م شێوه‌یه ره‌فتار ده‌كا، كاتێك یه‌كه‌م خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى به‌شێوه‌یێكى زۆر توند و دوور له ره‌فتارى ئینسانى وه‌لام ده‌ده‌نه‌وه، به روونى ده‌رده‌كه‌وێ كه له ناوخۆى ولات و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌كه‌ش دا باوهرِ به‌و ده‌سه‌لاته نه‌ماوه و من پێم وایه ئه‌وانه نه‌خشه‌ى له‌ناوچوونى خۆیان دادهرِێژن.