
خه‌بات مێدیا: چل كه‌س له براوه‌كانى خه‌لاتى نۆبڵ، له بلاوكراوهیێكى گرینگ و لاپهرِهیێك دا كه برِیاره له سه‌ر و به‌ندى سى و یه‌كه‌مین ساڵرِۆژى به ده‌سه‌لات گه‌یشتنى حكومه‌تى ئاخوندان،
له دوو رِۆژنامهى به‌هێز و پرِ جه‌ماوه‌رى ئه‌مریكایى چاپ بكرێن، ئه‌حمه‌دى نژاد لۆمه و سه‌ركۆنه كردوه و پێخوست كرانى مافه‌كانى مرۆڤ له ئێرانیان مه‌حكوم كردوه و داوایان له جیهانیان كردووه كه بۆ گه‌یشتنى میلله‌تى ئێران به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان چالاك بن.
ئه‌م رِاگهیێندراوه كه برِیاره له رِۆژنامهى (نیویۆرك تایمز) و (هرالد تریبیون) چاپ بكرێ، یه‌كێكى دیكه له هه‌وڵه‌كانى بیرمه‌ند و نووسه‌ری (یه‌هودى الى ویزل) ه كه براوه‌ى خه‌لاتى ئاشتى نۆبله و یه‌كێكه له پاشماوه‌كانى هۆڵۆكۆست و كه‌سایه‌تیه‌كى به‌هێز له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیه.