خه‌بات مێدیا: سه‌باح نه‌سرى رۆژنامه‌وان و چالاكى سیاسی كورد بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ كراوه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه دووباره راپێچى به‌ندیخانه بكرێت. له‌دواى چه‌ندین جار بانگ كردن به شێوه‌ى ته‌له‌فوون و هه‌لاكووتانه‌سه‌ر ماڵ باوكى و فشارهێنان بۆ سه‌ریان ناوبراو ناچار به هه‌لاَتن بووه و ئێستا بێ سه‌روشوێنه. سه‌باح به‌پرسی گۆڤارى "رۆژامه" بوو و له‌ساڵى ١٣٨٦ ده‌گیرێ و
سه‌ره‌رِاى تێپه‌ركردنى یه‌ك و ساڵ و نیو حه‌بسی ته‌عزیرى له‌لایه‌ن ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم به ٦ مانگ زیندانى دواخراو بۆ ماوه‌ى ٥ سال مه‌حكووم كرا. به پێی هه‌واڵێكى تر بنه‌ماڵه‌ى رۆژنامه‌وان و مامۆستاى شارى پیرانشار كه ماوه‌ێك له‌مه‌وبه‌ر ئێرانى به جێهێشت و ئێستا نیشته‌جێى كوردستانى عێراقه، له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌رِه‌شه و فشار و داواسیان لێده‌كرێ كه ئه‌بووبه‌كر ناچار به هاتنه‌وه بكه‌ن. مامۆستا ئه‌بۆبه‌كر سه‌رنووسه‌ر بلاوكراوه "رێوان" بوو كه به زمانى كورد ده‌رده‌چوو كه له لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعات بلاوبوونه‌وه‌ى ریوان راده‌گیرێ و خۆشی ماوه‌ى ٣ مانگ ده‌خرێته زیندان ناوبراو له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانه‌كانى ٢٢ى جۆزه‌ردان له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ سه‌رۆك كۆمارى ئێران پاش فشارهێنانه‌وه‌ى زیاتر له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، ئێران به جێ دێڵێ. ئێستا ناوبراو له‌بارودۆخێكى مه‌ترسیدار دایه.