خه‌باتمێدیا: له‌سه‌ر بانگهێشتى كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان كومیته‌ى سوئیسى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران رۆژى شه‌ممه ٢٧ى فێورییه له‌رێوره‌سمى رێز گرتن له٢٦ى رێبه‌ندان ساڵرۆژى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه له‌شارى زوریخى سوئیس به‌شدارى كرد.
په‌یامى سازمانى خه‌بات به‌بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زرانى كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن به‌رپرسی كومیته‌ى سوئیسى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران به‌رێز ئازاد حوسێن زاده خوێندرایه‌وه و له‌و بروسكه‌یه‌دا پیرۆزبایی گه‌رمى سازمانى خه‌بات پێش كه‌ش به كۆمه‌ڵه‌ى شۆرِشگێرِى زه‌حمه‌تكێشان و سه‌رجه‌م دۆست و هه‌وادارانى كرابوو.