خه‌باتمێدیا: رۆژى سێ شه‌ممه رێكه‌وتى ٢/٣/٢٠١٠ كومیته‌ى نوروێژى سازمانى خه‌بات ى كوردستانى ئێران و كومیته‌ى نوروێژى حیزبی دیمو‌كراتى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یێكى هاوبه‌شیان پێكهێنا. هه‌یئه‌تى سازمان له به‌رێزان عه‌بدولا قادرى ئه‌ندامى كومیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رپرسی كومیته‌ى نوروێژى سازمان، مه‌حموود یۆسفى به‌رپرسی پێوه‌ندى كومیته‌ى نوروێژ و عومه‌ر كه‌ریمى ئه‌ندامى كومیته پێكهاتبوون، هه‌روه‌ها
كومیته‌ى نوروێژى حیزبی دیمو‌كراتى كوردستان پێكهاتبوون له‌به‌رێزان ئه‌سعه‌د خزرى، محمدئه‌مین مه‌عرووفى و خوسره‌وى قادرى. له‌ودیداره دۆستانه‌یه‌دا هه‌یئه‌تى سازمان له‌سه‌ر به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م باسێكیان پێش كه‌ش كرد و هه‌یئه‌تى حیزبی دیموكراتیش وێراى پیرۆزبایی له‌سه‌ر مێژووى پێوه‌ندیه‌كانى دوولایه‌ن لیدوانێكیان پێش كه‌ش كرد. پاشان له‌سه‌ر بابه‌ته سیاسی و بارودۆخى ناوچه‌یی و كوردستانى ئاڵوگۆرى بیرورایان كرد و له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا هه‌دوو لایه‌ن پێیان له‌سه‌ر زه‌روره‌تى هاوكارى و كارى هاوبه‌ش و دروست كردنى سه‌كۆیێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌كانى كوردستانى ئێران داگرته‌وه.