خه‌باتمێدیا: به پێى راپۆرتى كۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤى كورد، عه‌بباس كاكه‌یی خوێندكارى كوردى زانكۆى تاران كه ماوه‌ى ٣ مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیتلاعات گیراوه و تا ئێستاش له‌زیندان دایه.
ناوبراو خه‌ڵكى شارى قوروه‌ى كوردستانى ئێرانه و یه‌كێك لهچالاكانى خوێندكاریه كه تا ئێستا هۆى گیرانى رانه‌گه‌یندراوه، به‌لام خانه‌واده‌ى عه‌بباس ووتویانه كه دادگا بۆ ئازاد كردنى رۆڵه‌كه‌یان بارمته‌ى ٥٠ میلیۆن تمه‌نى دیارى كردووه. جێگه‌ى باسه خانه‌واده‌ى نابراو به هۆى ده‌ست ته‌نگى توانایی دابین كردنى ئه‌و برِه پاره‌یه‌یان نییه و به‌و هۆیه‌ش عه‌بباس له‌زیندانه و چاوه‌رێی حوكمى دادگا ده‌كا.