ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

كردەوە تیرۆریستیەكەی لەندەن بەتوندی مەحكوم دەكەین

1ی خــاكـــه‌لـێوه‌ یادی 33 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی تێكۆشان پیرۆز بێ

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەی کوردیەوە

پەیامی نەورۆزیی بەرێز و تێكۆشەر كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات

نەورۆز هێمای ژیانەوەو پێكەوە بوون، پیرۆز بێ

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێكی چه‌وساوه‌

گەورە نووسەر و ئەدیب محەمەدی مەلا كەریم كۆچیی دوایی كرد

پەیامی رێكخڕاوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان

پەیامی كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8665781
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
ئەو بابەتانەی لە كۆنگرەی شەشەمدا سازمانی خەبات دەبێ گرینگی زیاتری پێ بدات؟

رێكخستنەوەی ئورگانەكان
رێكخستنی دەرەوەی وەڵات
تەشكیلاتی ناوخۆی وەڵات
دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەكان
چاپەمەنی و راگەیاندن
رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 14

هەواڵەكانی كوردستان و ئێران و جیهان (14ی رەزبەری 1395)

مێژووی ناردن : Wednesday, October 05 @ 15:51:36 UTC





بەردەوامیی سەركەوتنی وەرزشوانانی كورد لە ئاستی ئێراندا

وەرزشوانێكی خەڵكی شاری مەهاباد، وەكوو ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران هەڵبژێردرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، وەرزشوانێكی خەڵكی شاری مەهاباد بە ناوی "محەممەد ئەمین ڕەشە" ناسراو بە "شینەی حاجی هاشم" ڕاهێنەری پرێس سینەی مەهاباد، بوو بە ڕاهێنەری تیمی میللی پرێس سینەی ئێران. هەڵبژاردنی ئەو ڕاهێنەرە، لە لایەن فەرشید سوڵتانی سەرۆكی كۆنفیدراسیۆنی پاورلیفتینگی ئاسیا و هەیئەتی فیدراسیۆنی پاورلیفتینگ(ipf) وەكوو ڕاهێنەری پرێس سینەی تیمی میللی ئێران دەست نیشان كرا.كێبڕكێی پرێس سینەی قارەمانییەتی ئاسیا بە بەشداری ١٨ وڵات لە ڕۆژانی ٢٠ هەتا ٢٤ی خەزەڵوەر لە وڵاتی تایلەند بەرێوە دەچێت و ئەركی ڕاهێنەرایەتی تیمی میللی ئێران لە ئەستۆی ئەو ڕاهێنەرە كوردە دایە.محەممەد ئەمین ڕەشە پیشینەی ٢٦ ساڵ چالاكی لە وەرزشی پرێس سینە دایە. بەدەست هێنانی میداڵی زێر،ناوی پاڵەوانی پاڵەوانان كێبڕكێی پرێس سینەی قارەمانی ئاسیا، هەڵبژێردراوی جیهانی لە وڵاتی فیلیپین و ٥ ساڵ ڕاهێنەرایەتی پرێس سینە لە كارنامەی ئەو ڕاهێنەرە مەهابادیە دایە.



بازرگانیی بە ماددە سڕكەرەكان بەرۆكی ئابووری ئێرانی گرتووەتەوە

قەیرانی ئابووری لە ئێراندا، بووەتە هۆی ئەوەی كە سفرەی بازرگانیی پڕ لە قازانجی ماددە سڕكەرەكان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر ببێتەوە و داهاتی ئەو پارانەی كە لەم ڕێگایەوە دێتە وڵاتەوە ببێتە كێشەیەك بە ناوی"سپی كردنەوە‌ی پارە" لە وڵاتدا.بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، پشكی وردە فرۆشەكان و قاچاغچییەكانی ماددە سڕكەرەكان تەنیا ئێعدام و زیندانە كە وەبەرییان دەكەوێ. بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە ساڵی ٢٠١٢ی نزیك بە سەدی ٧٦ و لە ساڵی ٢٠١٣شدا نزیك بە سەدی ٦٢، لە ئێعدامەكان لە وڵاتیی ئێراندا بۆ كڕین و فرۆشتنی ماددە سڕكەرەكان دەگەڕێتەوە و بەپێی گوتەی بەرپرسانیی دادوەریی رژێمی ئێران، ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٥دا گەیشتووەتە سەدی ٨٠ش."ئێرەج عۆبەیدی" یەكێك لە ئەندامانی كۆمیسیۆنی كۆمەڵایەتی مەجلیسی رژێم، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری "خانە ملت"دا ڕایگەیاندووە كە " سزای ئێعدام بۆ قاچاغی مادە سڕكەرەكان هیچ كاریگەرییەكی نەبووە".ئێران بەهۆی نزیكی سنوورەكانی لە وڵاتانی وەك ئەفغانستان و پاكستان بووەتە یەكێك لە سەرەكییترین شوێنی بازرگانی و بەكارهێنانی مادە سڕكەرەكان بە تایبەت تریاك و هەروەها بەرپرسانی رژێم ڕۆلێكی سەرەكیان لە تڕانزیت و قاچاغی ماددە سڕكەرەكاندا هەیە و لەم نێوانەشدا وردەفرۆشەكان سزای ئێعدامیان بەسەردا دەسەپێت و و باندە مافییاییەكانیش كەڵكێكی زۆر باش لە بازرگانیی‌كردن بەم ماددەیەوە وەردەگرن و لە ڕێگای دامەزراندنی ڕێكخراوەكان و پەرەپێدان بە گەندەڵی و دانی بەرتیل، بارودۆخی هاوردەكردنی ماددەسڕكەرەكان لە وڵاتانی جۆراوجۆر بۆ ئێران پێك دەهێنن.





لە كرماشان لەنێوان هێزەكانی ڕژیم و پژاك، شەڕ هاتە ئاراوە

ئێوارە درەنگانی رۆژی سێ شەممە 13ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، سەرچاوەیەكی هەواڵ، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان هێزەكانی رژیمی ئێران و پژاك، بە ناوەندی ڕۆژی كورد ڕاگەیاند.بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو شەڕە لە “ئەزگلە”، لە نێوان سەلاس و سەرپێڵ هاتۆتە ئاراوە و بەپێی ئاماژەی ئەو سەرچاوەیە، هێزە كوردییەكە “پژاك” بووە.هەر لەمبارەوە سەرچاوەكانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران لە زمانی پاسدار، محەممەد پاكپوور، هەواڵی هاتنە ئارای شەڕ لە نێوان جاش و پاسدارەكانی قەرارگای نەجەف و هێزێكی كوردییان بڵاو كردەوە. سەرچاوەكانی هەواڵی ڕژیم، ئاماژەیان بە كوژرانی 12 كەسی ئەو تیمە كوردییە كردووە بەڵام بەپێی پێشینەی ڕژیم لە گەورەكردنەوەی ڕێژەی شەهید و برینداری هێزە كوردییەكان و كەمكردنەوەی كوژراو و بریندارەكانی خۆیان، ئەو ڕێژەیە وەك ڕاست ناخەمڵێندرێ.





ژمارەی شەهیدەكانی  تەقینەوەی نێو ئاهەنگەكەی حەسەكە بوو بە 33 كەس 

تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەنێو ئاهەنگێك لە حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان روویدا و، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە تەقینەوەكەدا 25 شەهید و ژمارەیەكی زۆر بریندار هەن. ب پێی دوایین هەواڵەكان  ئەو رێژەیە بەرز بۆتەوە بۆ 33 شەهید هەتا ئێستا. سەعات 21:00ی شەوی دووشەممە 12ی زبەری 1395ی هەتاوی، خۆكوژێك لەنێو ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە رێگای حەسەكە-قامشلۆ خۆی تەقاندۆتەوە.خۆكوژەكە هۆڵی سەنابلی لە باكووری شاری حەسەكە كردووەتە ئامانج، كە ئاهەنگێكی هاوژینی تێدا بەڕێوەدەچوو . خۆكوژەكە لە دەرەوەی هۆڵەكە خۆی تەقاندووەتەوە كە ئاهەنگەكەی تێدا بەڕێوەچووە و كردەوەكەش خۆكوژیی بووە، هەروەها ئەوانەی لە تەقینەوەكەدا شەهید و برینداربوون، خەڵكی سڤیل بوون.




دوو سینەماكاری كوردستانی خۆرهەڵات، لە فستیڤاڵی ناودەڵەتیی سلێمانی، خەڵاتیان بردەوە

فستیڤاڵی نێودەوڵەتەیی فیلمی سینەمایی سلێمانی بە سەرپەرەشتیی كۆمپانیای “مەستی فیلم” و “پارێزگا” و “زانكۆی سلێمانی”  و بە ئامادەبون و بەشداریی نوێنەری  ۱۰٥ وڵات لە ڕێكەوتی  9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، دەستی بە كارەكانی خۆی كرد و بو ماوەی چوار ڕوژ بەردەوام بوو.لە ماوەی ئەم چوار ڕوژەدا  بێجگە لە نمایش كردنی كۆمەڵێك كورتە فیلم و فیلمی سینەمایی چەندین وۆركشۆپ بو سینەماكارانی كورد و بیانی لەسەر هونەر و پیشەسازی سینەما  ڕێكخرا.ئەو فستیڤاڵە لە ڕوژی سێشەممە 13 ی ڕەزبەر، كۆتایی بە كارەكانی خوێ هێنا و لە ئێوارەێ هەمان ڕۆژ لە زانكۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی كۆتایی و دابەشكردنی خەڵاتەكان بەڕێوەچوو. لەو فستیڤاڵە ناودەوڵەتییە، هونەرمەندانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بەشداریكی چالاكیان هەبوو و توانیان چەند خەڵاتی ئەم فستیڤاڵە نێودەوڵەتیە بۆ خۆێان مسۆگەر بكەن.سالم سەڵەواتی، سینەماكاری كوردی كوردستانی خۆرهەڵات، خەڵاتی لیژنەی دادوەریی كورتە فیلمی وەدەست هێنا و هەروەها ئەرەستوو مەفاخری، باشترین خەڵاتی كورتە فیلمی نێو خۆیی وەدەست هێنا.هەروەها شەهرام عەلیدی، خەڵاتی لێژنەی دادوەرانی بۆ فیلمئ درێژ، بۆخۆی مسۆگەر كرد.




ئەمریكا كەمپێكی سەربازی لە باشیك دەكاتەوە

سەربازان و راهێنەرانی ئەمریكی لە باشیك ئامادەكاری دەكەن بۆ شەڕی موسڵ و كەمپێكی سەربازییان لەو ناوچەیە دروستكردووە.ئەمریكا لەسەر زەویەوە خۆی بۆ هێرشی موسڵ ئامادە دەكات و، لەنزیك سەربازگەیەكی حەشدی نیشتیمانی لە چیای باشیك، خەریكی دروستكردنی كەمپێكی سەربازییە، فەرماندەكانی پێشمەرگەش بەگرنگییەوە باسی ئەو كەمپە سەربازییەی ئەمریكا دەكەن. لیوا بەهرا‌م دۆسكی دەڵێ "شەڕی موسڵ جیاوازە لە هەموو شەڕەكانی دیكەی داعش، لەبەرئەوە هێزەكانی هاوپەیمانان خەریكی دروستكردنی كەمپن تاوەكو بتوانن بەشێوەیەكی باشتر بەشداری لە شەڕی موسڵ بكەن".




نەتەوە یەكگرتووەكان: نیوەی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی حەلەب دەیانەوێت بڕۆن

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، نیوەی ئەو هاوڵاتیە سوریانەی لەرۆژهەڵاتی حەلەب گیریانخواردوەو ژمارەیان بە 275 هەزار كەس مەزەندە دەكرێت، دەیانەوێت شارەكە بەجێبهێڵن ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ كەمبونەوەی خواردن‌و پێداویستییەكان.لەراپۆرتێكی نوێدا نوسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنێك كە لەرۆژهەڵاتی شاری حەلەب ئەنجامدراوە دەركەوتووە لەسەدا 50ی دانیشتوانەكەی خواستی خۆیان بۆ جێهێشتنی شارەكە دەربڕیووە. ئەوەش بەپێی رۆیتەرز.شاری حەلەب دەكەوێتە باكوری رۆژئاوای سوریاوەو بەشێكی زۆری لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە، لەناوەڕاستی مانگی رابردووەو سوپای سوریا بەپاڵپشتی ڕوسیا هێرشێكی بەرفراوانی بۆ سەر ئەو شارە دەستپێكردوە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنەوەی.راپۆرتەكە باس لەوەدەكات كە جگە لەكەمیی خواردن، هاوكات سوتەمەنییەكانیش بەرێژەیەكی زۆر ڕوویان لەكەمی كردوە، "بەشێوەیەك دانێشتوانی شارەكە باڵەخانە بۆردومانكراوەكان دەپشكنن بۆ دۆزینەوەی هەر شتێك كە توانای سوتانی هەبێت بۆ ئامادەكردنی خواردن".لەئێستادا نرخی لیترێك لە سوتەمەنی سۆلار دەگاتە 1300 لیرەی سوری (2.25 دۆلار) هەروەها لیترێك بەنزینیش دەگاتە 7000 لیرە (13.7 دۆلار).هەروەها بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دۆخی ئاوی خواردنەوەش لەئاستێكی خراپدایەو دانیشتوانی حەلەب بۆ دەستكەوتنی ئاوی خاوێن دەبێت دوو كیلۆمەتر ببڕن.لەدوای كۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان روسیاو ئەمەریكا بۆ وەستانی شەڕی ناوخۆی سوریا، دۆخی حەلەب چووە قۆناغیكی مەترسیدارترەوەو بەچڕی لەلایەن فڕۆكە سوری‌و روسییەكانەوە بۆردومان دەكرێت، چەند جارێكیش هاوكارییە مرۆییەكان‌و نەخۆشخانەكانیش بوونەتە ئامانجی بۆردومانەكان.




چەند ئامۆژگاریەك بۆ ئەو كەسانەی زۆر دادەنیشن

بەشێك لە مرۆڤەكان كاری ڕۆژانەیان دانیشتنی زۆرە لەشوێنی كاركردنیان، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی زیادبوونی كێشیان ئەگەر ئاگادارنەبن.
پێویستە ئەو كەسانەی كە زۆر دادەنیشتن لەشوێنی كاركردنیان، ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بكەن، لەهەمانكاتدا دواتر كەمێك بە جوڵە قەرەبووی ئەو دانیشتنە بكەنەوە.
1-خواردنەوەی چای سەوز یان قاوە یان چای ڕەش گرنگە، چونكە پێكهاتەی دژە ئۆكسانی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش.
2-خواردنی پەتاتەی برژاو زۆر بەسوودە، چونكە تێرت دەكات و بۆ ماوەیەكی زۆر و هەرسی ئاسانە و بڕێكی كەم كالۆری تێدایە.
3-پێكەنین چارەسەرێكی گونجاوە، بەپێی توێژینەوەكان پێكەنین بۆ ماوەی 15-20 خولەك دەبێتە هۆی سوتانی 40 كالۆری و توانەوەی چەوری.
4-ڕۆیشتن بە پێ، دەتوانیت هاتوچۆ بەپێ بكەیت ئەگەر ماڵت نزیكە، یاخود لەكاتی ڕۆیشتنەوە یان هاتنت بۆ دەوام بەپێ بڕۆ تا قەرەبووی ئەو دانیشتنە بكەیتەوە.
5-گرنگە هەندێك وەرزشی كەم بكەیت لەنێوانی كارەكەت یاخود دواتر، بۆ ئەوەی تووشی ئازاری پشت یان ماسولكە و ئێسقانەكان نەبیت.
6-خواردنی ژەمی زۆراكی كەم لە شوێنی كارەكەت، هەوڵمەدە خواردنی قورس و چەور بخۆیت، وەك میوە یان چەرەسات یان گەنمەشمای.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کوردستانی
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کوردستانی:
هاتنى مانگى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م په‌یره‌وانى دینى ئیسلام پیرۆز بی


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان