ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

كردەوە تیرۆریستیەكەی لەندەن بەتوندی مەحكوم دەكەین

1ی خــاكـــه‌لـێوه‌ یادی 33 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی تێكۆشان پیرۆز بێ

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەی کوردیەوە

پەیامی نەورۆزیی بەرێز و تێكۆشەر كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات

نەورۆز هێمای ژیانەوەو پێكەوە بوون، پیرۆز بێ

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێكی چه‌وساوه‌

گەورە نووسەر و ئەدیب محەمەدی مەلا كەریم كۆچیی دوایی كرد

پەیامی رێكخڕاوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان

پەیامی كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8665803
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
ئەو بابەتانەی لە كۆنگرەی شەشەمدا سازمانی خەبات دەبێ گرینگی زیاتری پێ بدات؟

رێكخستنەوەی ئورگانەكان
رێكخستنی دەرەوەی وەڵات
تەشكیلاتی ناوخۆی وەڵات
دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەكان
چاپەمەنی و راگەیاندن
رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 14

كۆبوونەوەی سازمانی خەبات و 5 لایەنی كوردستانی ئێران لەسەر بابەتی پارلەمانی عێراق

مێژووی ناردن : Thursday, March 02 @ 13:46:25 UTC

خەباتمێدیا: رۆژی چوارشەممە ١١ی  ڕەشەممەی ١٣٩٥ ی كۆچی خۆری شەش لایەنی سیاسی كورستانی ئێران لە بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی  پێكەوە كۆبوونەوە. ئەو كۆبوونەوەیە كە سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی سیاسەتی ئاژاوەگیرانە و دەستێوەردانی...


 دەرەكی لەرێگەی پێشنیاری هێندێك پارلەمانتاری سەر بە دەوڵەتی یاسا بۆ دەركردنی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بوو تییدا ، 6 لایەنی كوردستانی ئێران پێكهاتوو لە:
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران،  حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، و كۆمەڵه- رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران كۆبزونەوە و لەسەر ئەو پرسە ئاڵوگۆری بیرورایان كرد.
نوێنەرانی سازمانی خەبات ی كوردستان بۆ ئەو كۆبوونەوەیە بریتی بوون لە بەرێزان، خاتوو زێنەب حسێنی و كاك رێبواری حسێنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و لە پێوەند بەو پرسە و چەندین بابەتی تری پێوەندیدار بە كاری هاوبەشی لایەنە سیاسیەكان بیرورای سازمانی خەباتیان هێنایە گۆرێ‌. 
لەدوای باسێكی تێر و تەسەلی هێز و لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئەو پرسە ساغبوونەوە كە ئەو پرۆژەیە پرۆژەیێكی سیاسیە و لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە گەلاڵەی بۆ دارێژراوە و لە درێژەی فشار و كردەوە ترۆریستیەكانی رژیم لە دژی دژبەرانی خۆیەتی و پێشتریش هەمان سیاسەت لە راست سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران پەیرەو و جێبەجێ كرا. لە كۆتایی دانیشتنەكە بریار درا لێژنەیێكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە لە نێو هێزەكانی كوردستانی ئێران پێك بهێندرێ‌ و بە هاوبەشی رووبەرووی پیلانگیرییەكانی دەسەڵاتدارانی ئێران و دارودەستەكانی لەناوچەدا ببنەوە. 
لەدوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكە پرێس كۆنفرانسێك بۆ راگەیاندنەكان لەسەر ئەو مژارە رێكخرا و نوێنەرانی سازمانی خەبات و لایەنەكانی تر لێدوانیان بۆ میدیاكان دا.

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کاروتێکۆشان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کاروتێکۆشان:
راگه‌ێندراوێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان