ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 44 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات هێرشی فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر چیای شنگاڵ و چیای قه‌ره‌چووغ مەحكوم دەكا

وتووێژی ماڵپەری رۆژهەلات تایمز لەگەڵ عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات

بەرێوەچوونی پلۆنۆمی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات

راگەیەندراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران بۆ سازمانی خەبات

راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان

پەیامی کۆنگرەی شەشەم بۆ کەس وکاری شەهیدان!

راگەێندراوی كۆتایی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستان ئێران

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8950585
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 13

یادی راپەرینە مەزنەكەی كوردستانی عێراق بەرز و بەرێز بێ

مێژووی ناردن : Sunday, March 05 @ 12:03:54 UTC

لەسەرودەمی بەهاری  ساڵێ‌ 1991 خەڵكی كوردستانی عێراق لە خرۆشانێكی كەم وێنە دا لە دژی زوڵم و زۆردارییەكانی رژیمی بەعسی رووخاو رژانە سەرشەقام و بە هاوكاری  حیزب و لایەنە تێكۆشەرەكانی كوردستان توانیان لە ماوەێكی كەم دا هێزی داپلۆسێنەری رژیمی سەدام حوسێن لە خاكی كوردستان راماڵن و شارەكانی كوردستان كۆنترۆڵ بكەن. ئەو راپەرینە مەزنە سەرەتای وەدی هاتنی ئالوگۆری  قوڵ و بەرچاو لە چوارچێوەی وەدی هاتنی ماف و ویست و داواكارییەكانی گەلی كورد لە كوردستانی عێراق بوو. هەر چەند لە دوای ئەوە، كارەساتی كۆرەو و ئاوارەیی رووی لە دانیشتووانی كوردستان كرد بەلام ئەوەش بوو بە هۆی راكێشرانی سەرەنجی بیروڕای نێونەتەوەیی و



لە پاش چەسپانی هێلی دژە فڕین و پشتیوانیە نێونەتەوەییەكان كورد توانی لە پاش ساڵیانێكی درێژ كۆتایی بە ستەمی رژیمی بەعس بێنێ‌ و بتوانێ‌ بناغەكانی حكوومەتێكی خۆبەرێوەبەری دابمەزرێنێ‌.
هەموو ئەو دەسكەوتە پڕبایەخانە بە دانی قوربانی و تێپەرین بە ناخۆشترین ساتەكان و بینینی دەیان وێنەی مەرگەسات و قۆناغی تاقەت پرۆكێن وەدی هات و جێگەی خۆیەتی ئەو رۆژانە هەرگیز لە بیر و یادی هیچ تاكێكی كورد نەچنەوە و ببنە مایەی دەرس لێوەرگرتن و بەهیز كردنی ئیرادە بۆ دەست خستنی دەسكەوت و هەنگاوی گەورەتر لە چوارچێوەی قازانجەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی هەموو ئەو رەنج و فیداكارییانە و هەروەها ئۆقرەیی و هێمنی و گەشەسەندن و دامەزراویی هەرێمی كوردستان بە ئەركی خۆیان بزانن. 
هەم ئەوانەی لە بازنەی دەسەلات و حكوومەت دان و هەم هاوەڵاتیانی نیشتمانپەروەر بەو پەڕی لە خۆبردوویی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و بە لەیاد نەكردنی هەموو ئەو ئازار و خوێن و قوربانیانە هەنگاو بۆ باشتر كردنی هەرێمی كوردستان و دوورخستنەوەی مەترسیەكان بنێن و هەنگاوەكان بەرەو فەراهەم كردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی و پێش كەوتن و دیاربوونی كوردستان بێ و كورت كردنی دەستی پیسی رژیمە دیكتاتۆرەكان بە تایبەت رژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی لەكاروباری هەرێمی كوردستان بێ.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لە هەموو كات بە پێی بەرپرسیارەتیە مێژووییە نەتەوەییەكانی لەهەمبەر دۆزی رەوای كورد لە هەموو بەشەكانی كوردستان جوڵاوەتەوە و بە پراكیتك و بە شاهیدی هاونیشتمانیان لە هەموو سات و كاتە پێویستەكان یار و هاوكاری خەباتی بەشەكانی كوردستان بووە و  لە جەریانی راپەرینی باشووری كوردستانیش دەورێكی یەكجار قارەمانانە و كاریگەری بینی و ئەگەر هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات پێشی بەو هێزە پشتیوانیەی كە لەشاری كۆیە وەرێكەوتبوو بۆ یارمەتی دانی فیرقەی چوارقورنە نەگرتبایە دیار نەدەبوو چارەنووسی راپەرین بەرەو كوێ دەرۆیشت و یان خود رێژەی قوربانیان چەندە بەرز دەبوویەوە. هەر بەو هەست بە بەرپرسایەتی كردنە و بڕوا بە خەباتی شۆرشگێرانە لە بەرانبەر ستەمگەران لە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەروانێ‌ و داوا دەكات بە هەست بە بەرپرسیارەتی هەمە لایەنە، قەیران و كۆسپەكان، یەك لەدوای یەك چارەسەر بكرێن و مەترسیەكان لە هەرێمی كوردستان دوور بخرێنەوە. 
پێویستە ئەو یادە بكرێتە  هاندەر بۆ پتەوكردنی ریزەكانمان و مایەی پێكهێنانی ئەزموونێكی سەركەوتوو و دیار لە ئاستی ناوچەكە و جیهاندا  و هەروەها هەرێمی كوردستانی عێراق بە و سەنگ و قورساییەی ئێستای لە پێش چاوی جیهان رابگیرێ‌ و كەس خۆی بێ پشك نەزانێ‌ لە راگرتن و پێش خستنی ئەو ئەزموونەی كە بە پێش خستنی دۆزی رەوای كورد بە گشتی دەزاندرێ. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران وەك چۆن لە بەرانبەر رژیمی سەرەرۆی ئاخوندی بەوپەری توانای لە تێكۆشاندایەو شیعاری مەرگ و روخانی رژیمی ئاخوندی بەرز كردۆتەوەو هەر جۆرە دانیشتنێك لەگەڵ ئاخوندانی ستەمگەر رەد دەكاتەوە یارمەتی دانی برا و خوشكانی لە بەشەكانی تری كوردستانیشی هەمیشە بەئەركی خۆی زانیوە و هەر لەو سۆنگەوە ، لە راپەرینی ساڵی 91 ی كوردستانی عێراق وەك  ئەركێكی ئازادیخوازانە، بەشداری چالاكانەی كرد و گەورەترین زەربەی لە رژیمی بەعس وەشاند و لەو پێناوەشدا پێشمەرگەیەكی قارەمان  بە ناوی شەهید مریەم قادی لە دەفتەری سەروەرانی خۆی دا تۆمار كرد.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ئەو یادە گرینگ و پڕ بایەخە لە سەرجەم خەڵكی كوردستان پیرۆز دەكات و هیوادارە یادەكانی ئەو قۆناغە پڕ لە ئازار و شادییە ببێتە هەوێن بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان و تەبایی و پێش خستنی دیموكراسی و خوشگوزەرانی لە هەرێمی كوردستان. سڵاو لە روحی پاكی شەهید مریەم قادری و هەموو شەهیدانی راپەرین و رێگەی ئازادی كوردستان.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران 
5/3/2017

ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان