ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 27 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

كردەوە تیرۆریستیەكەی لەندەن بەتوندی مەحكوم دەكەین

1ی خــاكـــه‌لـێوه‌ یادی 33 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی تێكۆشان پیرۆز بێ

پەیامی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان بەبۆنەی نەورۆز و ساڵی تازەی کوردیەوە

پەیامی نەورۆزیی بەرێز و تێكۆشەر كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات

نەورۆز هێمای ژیانەوەو پێكەوە بوون، پیرۆز بێ

هه‌ڵه‌بجه‌ ناسنامه‌ی گه‌لێكی چه‌وساوه‌

گەورە نووسەر و ئەدیب محەمەدی مەلا كەریم كۆچیی دوایی كرد

پەیامی رێكخڕاوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان

پەیامی كاك بابەشێخی حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8665827
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
ئەو بابەتانەی لە كۆنگرەی شەشەمدا سازمانی خەبات دەبێ گرینگی زیاتری پێ بدات؟

رێكخستنەوەی ئورگانەكان
رێكخستنی دەرەوەی وەڵات
تەشكیلاتی ناوخۆی وەڵات
دیپلۆماسیەت و پەیوەندیەكان
چاپەمەنی و راگەیاندن
رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 14

پەیامی رێكخڕاوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان

مێژووی ناردن : Wednesday, March 08 @ 07:30:11 UTC

خەڵكی خۆڕاگری كوردستان! 
ژنانی تێكۆشەر و ماف ویست!
8ی مارس كە بە رۆژی نێونەتەوەی ژن ناوزەد كراوەو دەرئەنجامی هەوڵ و شۆڕش و قوربانیدانی ژنانە، لە سەرجەم ژنانی خەباتكار و ئازادی ویست پیرۆزبێ. 
ئەمساڵیش لە وەختێكدا یادی هەشتی مارس دەكەینەوە كە جیهان بەگشتی لەگەڵ كۆمەڵێك قەیران و هەل و مەرجی هەستیار روو بە رووە و هەواڵی تایبەت بە شەڕ و پێكدادانەكان سەرجەم پرس و رەهەندەكانی تری ژیانی خستۆتە ژێر كاریگەری خۆی و پرسەكانی وەك پرسی ژنان و 8ی مارس ئەو جۆرەی كە پێویستە ناكەوێتە بەر سەرەنج و گرینگی پێدان و ستەمەكانی روو بە ژنان لە ژێر قورسایی هەواڵە ناخۆشەكانی دیكە وون و نادیار دەبێ. 


هەر چەند ناكرێ‌ و رەوا نییە بێ دەربەستی بنوێندرێ‌ لەراست ئەو هەموو جینایەت و مرۆڤ كوژییەی لە ئاستی ناوچە و دەسەڵاتە تاریک پەرەستەكان لەم چەند ساڵەی رابردوو روودەدەن، بەڵام ئەو جینایەت و زوڵم و ستەمانەی لەراست ژنان پەیرەو دەكرێن چی وایان كەمتر نییە لەباقی روواوەكان و ئامار و سەرژمێرییەكان سەبارەت بە پێشیلكارییەكانی تایبەت بە ژنان هێشتاش ناخ هەژین و سەرسوورهێنەرن و لەگەڵ ئەوەشدا بەبوونی ئەو كێشەو قەیرانانە بێگومان زیانبەركەوتووی سەرەكی هەمدیسان ژنان و چینی ژنانن. 
ژنان بە گشتی و بە تایبەتی لە وەڵاتە دواكەوتوو و دیكتاتۆر لێدراوەكان تا ئێستاش دەسووتێندرێن و دەكوژرێن و ستەمیان لەبەرانبەر دا دەكرێ‌. بۆیە لەوەها هەل و مەرجێكدا ناكرێ‌ لەهەمبەر دۆخی نەشیاوی ژنان بێ دەربەستی بنوێندرێ‌ و پرسەكەیان بخرێتە پاش بابەت و پرسەكانی دیكە.
لەوەلاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندی بە بوونی نیزام و سیستەم و یاسای تاسەر ئیسقان دژی ژن، ستەم و ناعەداڵەتیەكان لەراست ئافرەتان بەردەوامی هەیە و ئەو دەسەلات و نیزامە بۆتە رێگەخۆشكەرێك بۆ پەرەگرتنی ژینگەی پیاوسالاریی و بەرهەم هاتنەوەی كلتوور و داب و نەریتەكانی دژ بە ژنان و مۆری رەوایەتی لەسەر هەموو پێشێلكارییەكان دەدرێ. 
ئەوەندەی دەگەرێتەوە بۆ دۆخی ژنی كورد لە كوردستانی ئێران سەرەرای بوونی بەرچاو و تێكۆشانی چاونەترسانەی چینی ژنان بەڵام دۆخیان بە لایەنی باشی جیاوازییەكی ئەوتۆی نەبینیوە و ئەگەر لە كۆمەڵگاش هێندێك وەرچەرخان دروست بووبێ ئەوە سێبەری قورسی یاسا ناعەدالەتیەكانی رژیمی دەسەڵاتدارانی ئێران وەك مۆتەكە بەسەر سەری ئافرەتانی كوردەوەیە و هەم وەك چینی ژنان و هەمیش وەك ئافرەتێكی كورد و لە رەهەندی نەتەوەییەوە ستەمەكانیان لەسەر چەند قات بەردەوامی هەیە. 
لەگەڵ بەردەوامی پێشكەوتن و گۆڕانكارییە سەردەمیەكانی شارستانیەت، چاوی تێڕوانین بەرامبەر بە ئافرەت وەكو زەعیفە و كۆیلە بوونی نەگۆڕاوە. هەموو بەڵگەكان دوپاتكەرەوەی ئەو راستیەن كە تێكۆشانی ئافرەتان لە مەیدانی گشتی خەبات و بەرخودان دژوارترینی خەباتەكانە و هەر بۆیەشە لێبران و هەوڵ و پشتیوانیەكی یەكجار گەورە پێوستە بۆ داینكردنی كۆمەڵگایێكی یەكسان و مرۆڤ تەوەر.
رێكخراوی ئافرتانی خەبات ی كوردستان هەوڵ و تێكۆشانی خۆی لەو پێناوەدا وەك رابردوو وەگەڕ دەخات و لەو بۆنە پیرۆزە دا وێرای پیرۆزبایی لەسەرجەم ژنان و بە تایبەتی ژنانی كورد داوای پەیوەست بوونی سەرجەم توانا و وزە خەوتووەكانی كۆمەڵگا دەكات تا هاواریان تێكەڵ بە هاواری ئازادیخوازانەی خەباتكارانی بواری فمینیسم بكەن و هاوكات داوای پشتیوانی و پاڵپشتی پیاوانی ئازادیخواز و خاوەن روحی مرۆڤانە دەكات لە پێناو لابرنی سەرجەم ستەم و ناعەداڵەتیەكان لەراست ژنان هاوكار و یارمەتیدەری چینی ژنان بن.
رێكخراوی ئافرەتانی خەبات  ی كوردستانی ئێران 
8ی مارسی 2017
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری به‌ڵگه‌نامه‌کان:
ووته‌كانى جه‌نابی مامۆستا له‌دوایین كۆنگره‌ى سازمانى خه‌بات


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان