ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 44 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات هێرشی فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر چیای شنگاڵ و چیای قه‌ره‌چووغ مەحكوم دەكا

وتووێژی ماڵپەری رۆژهەلات تایمز لەگەڵ عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات

بەرێوەچوونی پلۆنۆمی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات

راگەیەندراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران بۆ سازمانی خەبات

راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان

پەیامی کۆنگرەی شەشەم بۆ کەس وکاری شەهیدان!

راگەێندراوی كۆتایی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستان ئێران

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8950415
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 13

بەرێوەچوونی سیمینارێكی هاوبەش لە لایەن ناوەندی ژنانی رۆژهەلات بە بۆنەی 8ی مارس.

مێژووی ناردن : Wednesday, March 08 @ 20:29:45 UTC

خەباتمێدیا: لەدوای كۆبوونەوەی رۆژی یەكشەممە 8ی رەشەممە، ناوەندی ژنانی رۆژهەلات لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات و بریاری بەرێوەبردنی هەنگاوی هاوبەش بە بۆنەی٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، ڕۆژی سێ شەممە ۱۷ی ڕەشەممە ی 1395ی كۆچی خۆری ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات لەشاری هەولێر، سێمینارێكی هاوبەشیان لە ژێر ناوی “یەكدەنگی ژنان،یەكەم هەنگاوە بۆ مسۆگەر بوونی مافەكانمان”، بەڕێوەبرد.


سەرەتای سیمینارەكە بە راگرتنی دەقیقەیێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێكرد و پاشان خاتوو زێنەب حسێنی بەرپرسی یەكەمی رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستان بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و ریزبەندی بەرنامەكانی پێش كەش كرد. پاشان پەیامی هاوبەشی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لە لایەن خاتوو سوهەیلا قادری، سكرتێری یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانەوە خوێندرایەوە.
سیمینارەكە لە سێ پانێل پێكهاتبوو كە یەكەم پانێل‌لە لایەن خاتوو فاتمە عوسمانی، سكرتێری یەكیەتیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، لە ژێرناوی “خەسارناسی بزوتنەوەی ژنان لە رۆژهەڵاتی كوردستان” پێش كەش كرا.
لە پانێلی دووەمی سیمینارەكەدا خاتوو فەریبا محەممەدی،سكرتێری رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد، باسەكەی خۆی لە ژێر ناوی “ئاوڕدانەوەیەك لە سیاسەتی حیزبەكان بەرامبەر بە پرسی ژن”دا پێشكەش كرد.
دوایین پانێلی سیمینارەكە باسێك بوو لە ژێرناوی “ئەركی رێكخراوەكان و چالاكیی ژنان” كە لەلایەن خاتوو كەوسەر فەتاحی، ئەندامی ڕێبەریی كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵاتەوە پێشكەش كرا.
لە هەركام لەو پانیلانەدا ئامادەبووان بۆچوون و سەرەنجەكانی خۆیان باس كرد و بەشدارییان لە باسەكاندا كرد و لە لایەن كۆرگیرانەوە وەلامیان درایەوە. 
ناوەندی ژنانی رۆژهەلات بریتین لە:
رێكخراوی ئافرەتانی خەبات ی كوردستان
كۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
یەكێتی ژنانی دیموكڕاتی كوردستانی ئێران
ئاسۆی ژنی كورد
یەكێتی ژنانی دیموكراتی كوردستان
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی کاروتێکۆشان
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری کاروتێکۆشان:
راگه‌ێندراوێک له‌ کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان