ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   کات

   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 45 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات هێرشی فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر چیای شنگاڵ و چیای قه‌ره‌چووغ مەحكوم دەكا

وتووێژی ماڵپەری رۆژهەلات تایمز لەگەڵ عەلی بەهرامی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەبات

بەرێوەچوونی پلۆنۆمی یەكەمی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات

راگەیەندراوی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات بۆ هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان و ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران بۆ سازمانی خەبات

راگەێندراوی کۆنگرە شەشەمی سازمانی خەبات بۆ جەماوەری کورستان

پەیامی کۆنگرەی شەشەم بۆ کەس وکاری شەهیدان!

راگەێندراوی كۆتایی كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات ی كوردستان ئێران

بەرز و بەڕێز یادى 70 ساڵەی شەهادەتی پێشەوا قازی محەممەد

سوپاسنامەی سازمانی خەبات بە بۆنەی بەرێوەبردنی بە شكۆیانەی رێورەسمی نەورۆز لە كوردستانی ئێران

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
8950455
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 13

هەڵەبجە برینێكی شارێژنەكراو بە جەستەی نیشتمانەوە

مێژووی ناردن : Thursday, March 16 @ 09:25:53 UTC

عەلی بەهرامی
بیست و نۆ ساڵ لەوەپێش و لە رێكەوتی 16ی مارسی 1988، هێزەكانی رژێمی بەعس عیراق لە گەرمەی شەڕی رژێمی ئێران و عێراقدا، بە چەكی شیمیایی پەلاماری شاری هەڵەبجە لە كوردستانی عیراقیان داو لە ماوەیەكی زۆر كەمدا  پێنج هەزار مرۆڤی بێ تاوان بوونە قوربانی.


ئەگەر چیی  ئەوە یەكەم جینایەت نیە دەرحەقی نه‌ته‌وه‌ی كورد دەكرێ، بەڵام كارەساتی هەڵەبجە  زۆر گه‌وره‌تر بوو كە زۆربه‌ی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی دیكه‌ی كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد كراوه‌و تا ئێستاش ئازار و زیانه‌كانی قه‌ره‌بوو نەبووەو بەو زوانەش لەبیركردنی حەستەمە.
تا ئێستا زۆر بە كەمی هەموو راستی  بۆ خەڵك روون كراوەتەوەو هەر كە باسی هەڵەبجە دێتە پێش هەموو لایەك تەنها پەنجە بۆ حكومەتی بەعس رادەكێشین، لەگەڵ ئەوەی قسە لە درندەیی ئەو حكومەتە نیە، بەڵام دەستی دیكەش بوونی هەیە لە روودانی ئەو كارەساتەدا كە پێویستە بخرێتەبەر باس. وەك روون و ئاشكرایە هەر دوو رژێمەكانی عێراق و ئێران لە سەدەی بیستەمدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە شەری یەكتریدا بوون و ئەو شەرە بە یەكێك لەو شەڕانە هەژمار دەكرێ كە ماوەیەكی زۆری كێشاو بە هەزاران كەس تیایدا بوونە قوربانی.
لە مانگی مارسی 1988دا رژێمی ئێران هێزێكی زۆر پەلاماری ناوچەی هەورامان و هەڵەبجەی دا، لە بەرامبەردا ئه‌وه‌ش ده‌زاندرا كه‌ حكومەتی عێراق  لە ئەگەری داگیركردنی هەڵەبجەدا چەكی شیمیایی بە كار دێنێ، دوای هیرشی رژیمی ئیران بۆ سه‌ر هه‌ڵبجه‌، رژیمی سه‌ددام  هێزەكانی خۆی لە ناوچەكە كێشاوە. به‌ داوی هیرشی پاسداراه‌كان ئاواره‌ بوون كه‌ ژماره‌یه‌كیان روویان لە سنوورەكانی كوردستانی ئێران و كوێستانەكانی ناوچەكە كرد، بەڵام رژێمی ئێران لەگەڵ گرتنی شاری هەڵەبجە رێگەی بە باقی خەڵكەكە نەدا برۆن، بۆ ئەوەی خەڵكی هەڵبجە بكەنە بەڵاگێرەوەو قەڵغان، وە رژێمی بەعس لە بەر خەڵكەكەش بووە چەكی شیمیایی بەكار نەهێنێ.
تاوانی رژێمی ئێران لە كارەساتی هەڵەبجەدا كەمتر نیە لە حیزبی بەعس، چونكه‌ هیزه‌ هیرشبه‌ره‌كانی رژیمی ئیران له‌ لایه‌ك به‌ داگیركردنی هه‌لبجه‌و هه‌روه‌ها به‌ ریگه‌ گرتن له‌ ده‌رباز بوونی خه‌لكی بی تاوان راسته‌وخۆ ده‌ستیان له‌ جینایه‌تی هه‌لبجه‌دا هه‌بوو.
بیگومان زامی هەڵەبجە زۆر قورس و سه‌خته‌، به‌لام دەردێكی دیكە ئەوەیە لە زۆربەی كارەساتەكانی بەسەر كورد و بەتایبەت كوردستانی عێراقدا هاتوون،  رژێمی ئێران هۆكاریكی سەره‌كی  بووە، بەڵام لەلایەن كوردەوە سووك و ئاسان چاوپۆشی لێ دەكرێ و لە جێی ئەوەی پەنجەش بخرێتە سەر تاوانەكانی و دەوری نگریسی لە كارەساتەكاندا، بە پێچەوانەوە وەك پشتیوان و رزگاریدەر ناوی دەهێنرێ.
كارەساتی هەڵەبجە ئاكامی ململانێی هەر دوو رژێمی عێراق و ئێرانە، بۆیە دروستر وایە كە هەموو لایەنەكانی ئەو كارەساتە به‌ وردی لێكبدەینەوەو تاوانبارە سەركیەكانی دیكه‌ش دەست نیشان بكەن. چوونكە دەست درێژكردن تەنها بۆ یەكێك لە لایەنەكانی تاوان و چاوپۆشی لەلایەنێكی دیكە، خوێندنەوەیەكی ناواقعی مەسەلەكەیە.
هەڵەبجە بۆتە ناسنامەی گەلێكی زۆرلێكراو و بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگری درندەیی و جینایەتی داگیركەرانی كوردستانە. 
 هەڵەبجە هەر ماوەو دەمێنێ و هیچ كارەسات و جینۆسایدێك بە چۆكیدا ناهێنێ، لەبەرامبەردا ئەوە دژمنانی هەڵەبجەو كوردستان، یه‌ك له‌وان رژیمی ئاخوندی بەرەو دۆزەخ مڵ دەنێن و شەریان لە سەر گه‌لانی ستەم لێكراوان كەم دەبێ.
ده‌سپێك   |

 
   لینکه‌ پیوه‌ندی داره‌کان
· بابه‌تی زیاتر له‌ باره‌ی بیروبۆچوون
· بابه‌ته‌کانی دیکه‌ له‌ لایه‌ن kamil


بابه‌تی به‌ڕه‌واج له‌ بواری بیروبۆچوون:
کورته ێک له ڕوانگه ی سازمانی خه بات له سه ر ڕێبازی نه ته وه یی و وه ڵام دانه وه ێک بۆ هه ندی که س و لایه نی نه یاری ناسیونالیسمی کوردی!!!!.


   پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
نێوه‌نجی : 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌کان: 0

ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌ڵسه‌نگێنه‌ :

زۆر زۆر باش
زۆرباش
باش
خراپ نی‌یه‌
خراپ


   هه‌ڵبژاردنه‌کان
 ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌ ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ چاپ بکه‌
 ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک ئه‌م بابه‌ته‌ بنیره‌ بۆ هاوڕێ‌یه‌ک


    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان